ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له که‌رکوک فۆرمى 1000 "بێسه‌روشوێن"ى ڕاده‌ستى راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک کرد، تا له رێگه‌ى حکومه‌تى عێراقه‌وه به‌دواداچوون بۆ چاره‌نوسیان بکرێت
نوێنەرى کاکەییەکانى کەرکوک کە بەشدارى گفتوگۆى لەگەڵ وەفدى نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، دەڵێت بەهەڵە وەفدى نەتەوە یەکگرتوەکان لە دۆخى هەندێک ناوچەى دەوروبەرى کەرکوک تێگەیەنراوە
فەرماندەى میحوەرى باشورى کەرکوکى پێشمەرگە دەڵێت، گفتووگۆى نێوان هێزى پێشمەرگەو سوپاى عێراق لەسەر چۆنیەتى بەڕێوەبردنى ناوچە کێشەلەسەرەکان لەڕووى ئەمنی و سەربازیەوە بەردەوامە
بریاره وهفدى هاوبه‌شى پارتى و یه‌کێتى بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى که‌رکوک سه‌ردانى پێکهاته‌کانى شاره‌که بکه‌ن، له‌کاتێکدا عه‌ره‌ب و تورکمان له دۆخه‌که نیگه‌رانن و ڕادهستکردنهوهى ئه‌و پۆسته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
دواجار یەکێتى و پارتى لەسەر کاندیدکردنى تەیب جەبار بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک رێککەوتن، بەڵام پێناچێت رێککەوتنى ئەو دوو لایەنە کۆتایى بەمشت و مڕى دانانى پارێزگار بهێنێت
بەرپرسى مەڵبەندى بەغداى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەڵێت، بەپێى بەدواداچوونە نافەرمیەکان، نزیکەى یەک ملیۆن کورد لەبەغدا دەژین، بەڵام پێگەى حیزبە کوردیەکان لە نێویاندا لاوازە.
بەرپرسانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە سنوورى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین، دوێنێ یەکشەممە لە یەک کاتدا کۆبوونەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکان کارى هاوبەش و ئەنجامدانى هەماهەنگى بووە لە پێناو گێڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، عه‌لى حسێنى جه‌ختیكرده‌وه هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رناگرێت گه‌ر له هه‌ولێره‌وه بدرێت.
گفتووگۆكان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك له نێوخوى هه‌رێمى كوردستان و به‌غداش به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوى كردارى نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێكه‌وتنانه.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌ى حیزبیانه‌ى یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ که‌رکوکدا، زیانێگى گه‌وره‌ى به‌پێگه‌و داهاتووى کورد له‌و شاره گه‌یاندووه.
ناوبراو، پێیوایه كه‌ركوك له ئێستادا ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى یه، پارێزگار ناتوانێت له‌سایه‌ى ئه‌و هه‌موو هێزه‌دا پارێزگاكه به‌باشى به‌ڕێوه‌ببات.
جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/ گەرمیانى پارتى، رایگەیاند هیچ سەقفێکى زەمەنى بۆ گەڕانەوەى حیزبەکەى بۆ کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان دانەنراوە
گفتوگۆ و دانوستانى نێوان پێکهاتەکانى کەرکوک بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى پارێزگاکە لە ژێر چاودێرى نەتەوە یەکگرتوەکاندا بەردەوامە
جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، ڕەخنەی توندی لە محەمەدى حاجى مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گرتووە
گواستنه‌وه‌ى ململانێى به‌رپرسان بۆ نێو دادگاكان، له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئیفلیج كراوه
ده‌نگۆى هه‌بوونى خۆکوژى تر له نێو قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆرى له‌نێو دانیشتوانى قه‌زاکه‌دا دروستکردووه، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانیش دڵنیایى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدایه.
بەشێکى زۆر لەو عەرەبە هاوردانەى لە چوارچێوەى مادەى 140 ى دەستورى عێراقدا قەرەبوو کراونەتەوە و ناوچە کێشە لەسەرەکانیان جێهێشتووە، جارێکى تر بۆ ئەو ناوچانە گەڕاونەتەوە
هێزە عێراقیەکان لە کەرکوک، بە دەستگیرکردنى ئەو پێشمەرگانە تۆمەتبار دەکرێن کە ماڵیان لە کەرکوکە و بە مۆڵەت بۆ شارەکەیان دەگەرێنەوە
شێركۆ عه‌زیز به‌رپرس له رێكخراوى به‌در، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كێشه‌ى نێوان بازرگانه‌كه‌ى خانه‌قین و ئه‌وانیتر زیاتر كێشه‌ى شه‌خسین.
هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك، ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسیان به‌پله‌ى رائید ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر كچێكى دانیشتووى شاره‌كه.
زیاتر نیشـان بده