هاوکات لەگەڵ هێرشەکانیدا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا، تورکیا چاوى لەسەر هەرێمى کوردستانیشە و جموجۆڵ و چالاکیـیەکانى چڕکردۆتەوە
فەرید ئەسەسەرد، بەرپرسى سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیژى یەکێتى، هۆکارى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باکورى سوریا (رۆژئاواى کوردستان) بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە
دوو ساڵ بهسهر 16 ى ئۆكتۆبهرى ساڵى 2017دا تێپهڕ دهبێت، كه كورد زۆربهى ناوچه كێشهلهسهرهكانى لهدهستدا، بهڵام هێشتا كورد بهدهست كاریگهری ڕووداوهكانى ئهو ڕۆژهوه دهناڵێنێت
حکومەتى عێراق سەرقاڵى چۆڵکردنى بارەگاکانى پارتى یە لە کەرکوک، بڕیارە دواى دوو ساڵ، ئەو حیزبە بۆ کەرکوک بگەڕێتەوە، بۆ دەربڕینى نارەزایەتیش دژى چۆڵکردنى بارەگاکان بۆ پارتى
محهمهد عوسمان، رهخنهى له قسهكانى سهرۆكى بهرهى توركمانى گرت، ئاماژهى بهوهكرد ئهو جۆره قسانانه سوكایهتین بۆ كورد و خزمهت به پێكهوه ژیان ناكهن.
خۆپیشاندان و نارەزایەتى ناوچە جیاجیاکانى عێراق، هەوڵەکانى کوردى بۆ دانانى پارێزگارێکى نوێ بۆ کەرکوک لەباربرد، بەو پێیەى دەسەڵاتى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵپەسێردرا
ناسەقامگیرى سیاسى و ئەمنى، ئەو دەرفەتەیە کە داعش بۆ سود لێوەرگرتن و زیندوو بوونەوە بەدوایدا دەگەڕێت، خەریکە ئەو دەرفەتەى لە عێراق و سوریا بۆ دەرەخسێتەوە
پەیامى مەرجەعیەتى باڵاى شیعیەکانى عێراق بۆ خۆپیشاندەران مایەى "نائومێدى"بوو، بەو پێیەى پەیامەکە لە ئاست چاوەڕوانى ئەواندا نەبوو، دۆخى عێراقیش گەرچى ئەمڕۆ هەینى تاڕادەیەک هێور بۆتەوە
خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانى عێراق بەردەوامیان هەیە، حکومەتى عێراق لەلایەک لە رێگەى بەکارهێنانى هێز و لە لاکەى تر لە رێگەى پێدانى بەڵێن، کار بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە دەکات، خۆپیشاندەرانیش تا دێت توڕەتر و بێ متمانە تر دەبن
سێ کەناڵى ئاسمانى سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى داخران، دوو لەو کەناڵانە بە یەکجارى داخراون و هەوڵى کردنەوەى کەناڵەکەى تر دەدرێت
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى، هۆشدارى دەدات لە خراپ بوونى دۆخى ئەمنى ناوچە کێشە لەسەرەکانى پارێزگاى دیالە، دەڵێت" هێزى شاراوە لە ژێر ناوى داعشدا، هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنیشینەکان."
دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانى ڕیفراندۆمدا تێپەڕدەبێت، کە هەرێمى کوردستان لە ڕۆژى 25/9/2017 ئەنجامیدا، بەڵام هێشتا مشتومڕەکان لەسەر ئەنجامەکانى ئەو پرۆسەیە بەردەوامن
بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/ گەرمیانى پارتى، ئاماژە بە نزیک بوونەوەى وادەى گەڕانەوەى حیزبەکەى بۆ کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکات، بێ ئەوەى وادەکە ئاشکرابکات
ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ هەولێر لەلایەن کارماندانى بازگەى ئەو شارەوە، توڕەیى سەرکردایەتى یەکێتى بەدواى خۆیدا هێناوە
گفتوگۆى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان چڕتر دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، سەبارەت بە پشکى هەرێم لە بودجەى عێراق بۆ ساڵى داهاتوو
یەکلیستى حیزبە کوردیەکان لەکەرکوک بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا، لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەدایە، بە تایبەت دواى کشانەوەى سۆسیالیست و گومانى حیزبەکان لەجدى بوونى پارتى بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانێتیەکەدا.
هێزهكانى هاوپهیمانان، فشارهكانیان بۆ سهر پارتى و یهكێتى چڕتر دهكهنهوه، بهمهبهستى یهكخستنهوهى هێزهكانى پێشمهرگه و دهرهێنانى ئهو هێزانه له بن دهستى حیزب.
حیزبە کوردستانیەکانى کەرکوک، کێشە هەڵواسراوەکانى پارێزگاکە دەبەنە لاى نەتەوە یەکگرتووەکان و داوایانلێدەکەن، بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانە ڕۆڵیان هەبێت.
بەرەى تورکمانى و ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى جارێکى تر دۆسیەى "بێسەروشوێنکراوەکانیان"هەڵدایەوە، کە هێزە ئەمنیەکانى سەر بە پارتى و یەکێتى لەو بارەیەوە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام بەرپرسانى کورد پێیانوایە هەڵدانەوەى دۆسیەکە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنە.
ترسى زیاتر لاوازبوونى پێگەى کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، حیزب و لایەنە کوردیەکانى لەو ناوچانە ناچارکردووە تا لە یەکترى نزیکببنەوە، بەتایبەت هەڵبژاردنى داهاتووى پارێزگاکان بۆ کورد هەڵبژاردنێکى "چارەنوسساز"دەبێت
زیاتر نیشـان بده