موشەک باران کردن و ئاڵۆزیەکانی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و گروپە چەکدارە شیعیەکان لە عێراق بەردەوامیان هەیە، بەهۆی لاوازی حکومەتی عێراقیشەوە، ڕەنگە ئاڵۆزیەکان بچنە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە.
دوای گەڕانەوەیان لەڕوسیاوە بۆ هەرێمی کوردستان، 20 کارمەندی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی، خرانە ژێر چاودێری پزیشکییەوە و کەرەنتینە کران.
لایەنە شیعیەکان هەوڵی یەکخستنی ڕیزەکانیان دەدەن، پێش ئەوەی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کاندید بکەن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کورد و سونە نەتوانن بە"سودوەرگرتن" لەناکۆکیەکانیان، کاندیدی ئەمجارەشیان شکست پێ بێنن.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ئاڵۆزیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، شەوی رابردوو، جارێکی تر ئاڵۆزی سەریهەڵدایەوە و هێرشیانکردەوە سەر یەکتری
دوو مانگ لەمەوبەر نرخی بەرمیلێک نەوت 67 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکە گەیشتە 32 دۆلار، هەروەها کاتژمێر 10 ی شەوی ڕابردوو، 45 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دوو شەمە بۆ 32 دۆلار دابەزی
شەوی ڕابردوو، هێزێکی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لە سلێمانیەوە بەرەو سەربازگەی کەیوەن لەشاری کەرکوک جوڵەی پێکرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک، دەڵێت خەریکە دۆخی کەرکوک کۆنترۆڵ دەکەن و بەتەواوەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە بنەبڕ دەکەن.
شکست هێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پێکێهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ، مشت و مڕی بەدوای خۆیدا هێناوە، پشتیوانیکارانی شکست هێنانی بۆ گەلەکۆمە لێکردنی لەلایەن "گەندەڵکاران" و نەیارەکانیشی بۆ خراپی مامەڵە و ناڕوونی بەرنامەکەی دەیگێڕنەوە
محەمەد تۆفیق عەلاوی شکستی هێنا لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دۆخی وڵات گەڕایەوە بۆ خاڵی سەرەتا، هەروەک گەیشتنی لایەنەکان بەرێککەوتن لەسەر کاندیدێکی نوێ بە زەحمەت دەزانرێت، بەو پێیەی "درزی گەورە" لەنێوانیاندا دروستبووە
چەکدارانی داعش داوای ئازادکردنی ژنێکی ئێزدی لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن، وەک مەرجێک بۆ ئازادکردنی پـۆلیسێک کە نزیکەی 4 مانگە ڕفاندوویانە
دوای تۆمارکردنی 4 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و چەندین بڕیاریان بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەرکرد
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەی پەسەندکرد و باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیشی وەکو هاوسەرۆکی حیزبەکە هەڵبژارد، بەڵام هێشتا بەشێک لە پرسە کێشەدارەکان یەکلایی نەکراونەتەوە
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە، کەسێکی نەناسراو لەلایەن چەکدارانی داعش و هێزە کوردیەکانەوە درایە بەر دەسترێژی گولـلە، کاتێک ئەو کەسە لە ناوچەی پەڵکانە لە سنووری پێشمەرگەوە بەرەو سنوری داعش دەڕۆیشت
بەڕێوەبردنی یەکێتی و چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، ناکۆکی نوێی لە نێو ئەو حیزبەدا هێناوەتە ئاراوە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەبەوەدەکات حکومەتی ئەمەریکا مانگانە موچەی 36 هەزار پێشمەرگە دابین دەکات، هۆکاری ئەمەش بۆ بەشداری کردنی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا دەگێڕێتەوە
محەمەد عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، سەرقاڵی گفتووگۆ و دانوستانە بۆ پێکهێنانی حکومەتە کاتیەکەی، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران ڕەتیدەکەنەوە و کوتلەکانیش هەڕەشە و پەیامی جۆراو جۆری بۆ دەنێرن
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا دەڵێت "لە عێراق تا ئێستا سەرووی 600 خۆپیشاندەر کوژراون، زیاتر لە 22 هەزار کەسی تریش برینداربوون، کە 5 هەزار کەسیان لەماڵەوەن و دەرفەتی ژیانیان لەدەستداوە."
دەستنیشانکردن و ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دۆخی وڵاتەکەی نەک هێور نەکردەوە، بەڵکو ئاڵۆزی زیاتری دروستکردووە
پلانی نوێی داعش دانانی بازگەی وەهمی و رفاندنی هاوڵاتیانە بەجل و بەرگی سەربازیەوە، بەشێوەیەک تەنها لەماوەی هەفتەی رابردوودا، 10 کەسی سڤیلیان لەسنوری ناحیەی قەرەتەپەی پارێزگای دیالە و ناحیەی زینانەی سەربە قەزای خورماتوو رفاندووە
ڕاسپاردنی عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەکاتێکدایە عێراق بەدۆخێکی تەواو ئاڵۆز و قەیراناویدا تێدەپەڕێت، کاندیدی راسپێردراویش بۆ پێکهێنانی حکومەت، کەسێکی تەنها و بێ پشتیوانە.
زیاتر نیشـان بده