ئەمڕۆ پێنجشەمە، ژمارەیەک لە دەرچووە دانەمەزراوەکانی کورد لە کەرکوک دژی کەمی پشکی کورد لە دامەزراندن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکە لە سەرەتاوە گرژی تێکەوت، بەڵام دواتر بەڕێککەوتن کۆتایی هات
بێ گوێدانە هەڕەشەو هۆشداری گروپە چەکدارە شیعیەکان، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دانۆڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە داڤۆس کۆبوویەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە لایەنە شیعیەکان دژی یەکتربینینەکەن.
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، ئاماژەبەوەدەکات سەرۆکایەتی کۆمار و لایەنە عێراقیەکان لەگفتووگۆی چڕوپڕدان لەبارەی کێشەکانی عێراق
لەسەر بەڵێنی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانە "بەرفراوانەکە"ی یەکشەمەی کورد لە کەرکوک دواخرا، کە بڕیاربوو دژی "گەندەڵی" لە پرۆسەی دامەزراندندا ئەنجامی بدات.
لە کاتێکدا دەسەڵات و شەقامی ناڕازی عێراق لە پێکهاتەی شیعەن، تێڕوانینێکی وەها دروستبووە کە شیعە ڕۆڵی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش لە وڵاتەکەدا دەگێڕێت
بارودۆخی عێراق بەتەواوەتی ڕووی لە "چەق بەستن" کردووە، بەتایبەت خۆپیشاندەران کۆڵ نادەن و داوای جێبەجێکردنی خواستەکانیان دەکەن، هێزە حوکمڕانەکانی عێراقیش مل بۆ خواستی خۆپیشاندەران نادەن.
شەوی رابردوو، سەربازگەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین موشەک بارانکرا، کە ئەو سەربازگەیە هێزی ئەمەریکی و عێراقیشی تێدایە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون
سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەبە مامەڵەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپاس قودسی ئێران لەگەڵ حیزبە کوردیەکاندا دەکات، جەخت لەسەر ئاڵۆزی دۆخی عێراق و ناوچەکەش دەکات.
بۆردومانی شەوی ڕابردووی بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، بۆچوونی جیاوازی دروستکردووە
دوای دوورکەوتنەوەی قاسمی سولەیمانی لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە، هێشتا دیارنیە، ئێران بەردەوامی بە ستراتیژیەتەکانی ڕابردوو و سەردەمی ئەو فەرماندەیە دەدات، یاخود گۆڕانکاری تێدا دەکات
ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریکا، مەترسی گەورەی لەسەر ئاسایشی عێراق دروستکردووە، بەرپرسانی عێراق دەترسن، وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی شەڕێکی گەورە و یەکلایی کەرەوە
خۆپیشاندانی بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا، خەریکە دۆخێکی نوێ لە عێراق دێنێتە ئاراوە، بە تایبەت بەشێک لە هێزە شیعیەکانی تر لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا نەبوون.
دوای بۆمب بارانکردنی سەربازگەی کەیوەن له کەرکوک لەلایەن گروپێکی نەناسراو و زیادبوونی جم و جۆڵی داعش، حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی سەرکەوتن"ی لەناوچە کێشەلەسەرەکان دەستپێکرد.
هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی، دۆخێکی نوێی لە عێراق هێناوەتە ئاراوە و دۆخە سیاسیەکەی ئاڵۆزتر کردووە
سامان گەرمیانی، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی، کە لەم کۆنگرەیەدا، نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ مانەوە لەسەرکردایەتی حیزبەکەی بەدەست بهێنێت، ڕایگەیاند"بەو پێیەی بەدرێژایی مێژوو لەگەڵ مام جەلال دا بووم، تەکەتولم نەکرد و هەوڵمدا یەکڕیزی یەکێتی بپارێزم، کەچی لە کۆنگرە لێمدرا."
بەشێک لە کوتلە سیاسیەکانی عێراق دەیانەوێت کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێرن، لەکاتێکدا خەڵکی عێراق دژی کوتلە پەرلەمانیە گەورەکان ڕژاوەتە سەر شەقام، ئەمەش وایکردووە دۆخەکە ڕوو لە "چەق بەستن"بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، وادەی دەستوری بۆ ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کۆتایی هات، بەڵام کوتلە سیاسیەکان لەسەر هیچ کاندیدێک ڕێکنەکەوتن، بۆیە مەسەلەکە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا
سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ تۆپەکەی هەڵدایەوە گۆڕەپانی پەرلەمان، پێناچێت کوتلە پەرلەمانیەکانیش بتوانن لە وادەی دەستوریدا
تا ئێستا خۆپیشاندەران و کوتلە سیاسیەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری عێراق
زیاتر نیشـان بده