سەرجەم سەرچاوە داراییەکانی هەرێم، بەهۆی گرفتی ئابووری و ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی قەیران بوون، بۆیە حکومەتی هەرێم توشی گرفتی گەورە بووە و چارەسەرکردنی گرفتەکان ئاسان نابێت بۆی.
نهێنیبوون و سنورداری جموجۆڵەکانی داعش لەڕابردوودا، پەیوەندی بەهەبوونی ترسیانەوە لە هێزە عێراقیەکان نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بەو ترسەوە هەبوو لە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هەیانبووە.
مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بوو، پێشتر ناوی وەکو یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبوو، بەڵام ئەوکات بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی تەگەرە بوون لەبەردەم کاندیدکردنیدا.
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت گەر خوانەخواستە سەلما موستەفا سەلیمی ڕادەستکراوەتەوە، ئەوا ڕێی یاسا دەگرینە بەر، لای ڕێکخراوەکان و کونسوڵخانەکان شکات دەکەین.
موستەفا سەلیمی دوای هەڵاتنی لەگرتووخانەی سەقز، جارێکی تر دەستگیرکرایەوە و دواتر لەسێدارە درا، دەستگیرکردنەوەکەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان مشت و مڕی زۆری دروستکردووە.
بەختیار شەریف دەشڵێت"کاریگەریەکانی ڤایرۆسەکە، تا دوای سێ ڕۆژ لەچوونم بۆ نەخۆشخانە، لەسەرم دیاربووە، دواتریش توشی کۆکەیەکی زۆر توندبووم."
دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی کەم ئەندامی دانیشتووی ناحیەی پردێی سەر بە شاری کەرکوک و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی دەستدرێژیکردنەکە لەلایەن دەستدرێژیکارەکانەوە، دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە، بەرپرسانی هەرێم داوای لێکۆڵینەوە دەکەن و حکومەتی عێراقیش لیژنەی بۆ پێکهێناوە.
تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ماوەی 4 ڕۆژە نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە نێو خانەوادەکەی، چۆنیەتی تووشبوونی خۆی و خێزانەکەی بە ڤایرۆسەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێڕێتەوە،
ئەگەرچی لایەنە شیعیەکان بەچڕی لەسەر هێڵن بۆ دروستکردنی یەکدەنگی و شکست پێهێنانی زورفی، بەڵام هەندێک زانیاری ئاماژە بەوەدەکەن، هێشتا عەبادی و سەدر نەچوونەتە ژێر باری کشانەوە لە پشتگیری کردنی عەدنان زورفی.
پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانی سنگ و بۆری هەوا، ئاماژەبەوەدەکات تا ژمارەی توشبووان بەکۆرۆنا زیاد بکات، ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبێت، دەڵێت"گەر ژمارەی توشبووان لەهەرێم زیادبکات، ئەوا هاوشێوەی وڵاتان دۆخەکە مەترسیدار دەبێت."
زۆرێک لەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەردانی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە، بەڵکو لەنێوخۆ توشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەمەش بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان مایەی ترس و نیگەرانیە.
ئەمریکا لە بنکەی سەربازی کەی وەن دەکشێتەوە لە کاتێکدا بوونی ئەو سەربازانەی ئەمریکا لە کەرکوک بۆ کورد جێی دڵنیایی بوو.
ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی عێراقی لە وڵاتانی ترن و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. کاربەدەستانی عێراق لە هەوڵدان تا بیانگێڕنەوە بۆ عێراق.
دوای کۆکردنەوەی بەشێک لە هێزەکانی و چۆڵکردنی هەندێک لە سەربازگەکان، ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە "کارمەندە سەرەکیەکان"ی لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵخانەی هەولێردا، ئەمە مەترسی لای بەشێک لە سیاسیەکانی عێراق دروستکردووە بەوەی "سزای" بەدوادا بێت
قایمقامی قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە گفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئاماژە بەوە دەکات هەموو جموجۆڵێکیان لە قەزاکە قەدەغەکردووە.
دکتۆر حەسەن رۆستەم پرۆفیسۆری یاریدەدەر و توێژەری بواری بەرگری لەش، هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەبەهەوڵی بەردەوامی کۆمپانیاکان دەدات بۆ دۆزینەوەی دەرمان و ڤاکسین.
ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، مشتومڕی زیاتری لەنێو گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا دروستکردووە، بەو پێیەی هێزە شیعیەکان دەیانەوێ دەستی پێ لەکاربکێشنەوە و زورفیش دەیەوێت گفتوگۆ و دانوستان دەستپێیبکات.
سەرجەم ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە پارێزگای کەرکوک، نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان، تەنها توشبوویەکیان ماوە، لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
ڕاسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، ناڕەزایەتی لای بەشێک لە هێزە شیعیەکان دروستکردووە، کورد و سونەش دەیانەوێت پێش هەڵوێست دەربڕین
زیاتر نیشـان بده