جارێکی تر کێشەی نێوان پێکهاتە و لایەنەکانی کەرکوک لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک سەرهەڵدەداتەوە، تورکمان داوای ئەو پۆستە دەکات، کوردیش بەئیستیحقاقی خۆی دەزانێت، لەنێو عەرەبیشدا ناکۆکی لەسەر دروستبووە
ئەمینداری گشتی تەیاری نیشتیمانی عێراقی بۆ گۆڕانکاری، دۆخی عێراق بە بۆمبێکی تەوقیتکراو دەشوبهێنێت، پێیوایە ئەو بۆمبە لەهەرکاتێکدا بێت، دەتەقێتەوە.
خۆپیشاندەرانی عێراق خۆیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتیەکان ئامادە دەکەن، ئەمەش وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر "هەنگاوە سستەکان"ی حکومەتی نوێی عێراق بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانیان.
ململانێی ناڕاستەوخۆی نێوان حکومەتی نوێی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامیان هەیە، دەستبردنی حکومەتی عێراقیش بۆ دۆسیە پەیوەندیدارەکان بەو هێزە، بە زەحمەت دەزانرێت
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی، ڕەتیکردەوە لەنێوان حیزبەکەی و پارتی دا، هیچ گفتووگۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سۆران عومەر هەبێت.
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک حکومەت نەبووە، تا زۆنی سەوز و زەرد ئاگایان لەزیندانیکراوەکانی یەکتر بێت، دەڵێت" 176 زیندانیکراوەکەی کەرکوک، ڕادەستی حکومەتی عێراق کراونەتەوە، ئەو حکومەتەی شەڕمانە لەسەر بودجە و پۆستەکانی."
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات خیتابی سیاسی لایەنە کوردستانیەکان بەرامبەر بەغدا، درزی تێکەوتووە و خەریکە کورد یەکگرتووی و یەکدەنگی لەدەست دەدات.
بەشێک لە بەرپرسان، پێیانوایە گەر سەقامگیری بۆ تەواوی عێراقیش بگەڕێتەوە، گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ جەلەولا ئاسان نیە، بەو پێیەی کێشەکانی هێندە زۆر و ئاڵۆزن، چارەسەرکردنیان قورس بووە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایدەکات 500 خێزانی کورد گوندەکانی دەوروبەری خانەقینیان جێهێشتووە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی گروپە چەکدارە "گومانلێکراوەکان" بۆ سەریان
یەکێتی نیشتیمانی 176 دەستگیرکراوی تری عەرەب ڕادەستی ئیدارەی کەرکوک دەکاتەوە، کە زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە لە کاتی دەسەڵاتی کوردی دا لە کەرکوک، بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابوون
دوای گێڕانەوەی عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق بۆ سەر کارەکەی و دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسڕە، لایەنە عێراقیەکان چاودێری هەنگاوەکانی داهاتووی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.
هەتا دێت هێرشی "چەکدارە نەناسراوەکان" بۆ سەر گوندە کوردنیشینەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان چڕتر دەبنەوە، گومانەکانی کوردیش سەبارەت بە ناسنامەی ئەو چەکدارانە لە زیادبووندایە، حکومەتی عێراق و هەرێمیش بەرامبەر بەو ڕووداوانە دەستەوەستانن.
داعش تەنها رێکخراوی چەکدارە، نکوڵی لەو هێرشانە ناکات کە ئەنجامیان دەدات لەکاتێکدا دەیان گروپی تری چەک بەدەستی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت لەو ناوچانە بوونیان هەیە.
کورد بە شپرزەیی لە دانیشتنەکەی شەوی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە مستەفا کازمی دەرچوو، هۆکاری ئەمەش بۆ یەکدەنگ نەبوونی لایەنەکان لەسەر کاندیدەکان
جگە لە دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی مالیکی و کوتلەکەی ئەیاد عەلاوی، زۆربەی کوتلەکانی تر تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، پشتگیری خۆیان بۆ کازمی دەربڕیووە، گەر پاشگەز نەبنەوە.
هێزە عێراقیەکان لەتەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان، خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی زیاتری داعش ئامادەکردووە، کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشەکانیان چڕتر بکەنەوە.
وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئابوریـیەکانی نێوان هەرێم و عێراق، ماوەی چەند ڕۆژێک بوو لە بەغدا بوو
جموجۆڵی داعش لەتەواوی ناوچەکێشەلەسەرەکان ڕووی لە هەڵکشانە، بەشێوەیەک هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر هێزە عێراقیەکان چڕکردووەتەوە، هێرشەکانیشیان زۆربەی کات بەئاشکراو لە ڕۆژدا ئەنجام دەدەن
مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، هۆشداری داوەتە لایەنە شیعیەکان گەر فشارەکانی سەری بەردەوام بن، هاوکات ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداش لە سەر بودجە هێشتا بەردەوامیان هەیە
مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهپێنانی حکومەت، لەلایەن کوتلە سیاسیەکانەوە ڕووبەڕووی گرفتی نوێ دەکرێتەوە، بەڵام ناوبراو بەردەوامە لەدانوستان و سورە لەسەر پێکهێنانی کابینەکەی.
زیاتر نیشـان بده