بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕاگرتن و مەرجدارکردنی ناردنی بودجەی هەرێم، هەرێمی کوردستان و حیزب و لایەنە کوردیەکانی توڕەو نیگەران کردووە، لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دارایی و ئابوریانەی بەهۆی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقەوە، بەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگرێت.
پەرلەمانی عێراق بەیاسا ناردنی بودجە و موچەی هەرێم و فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرت، تا ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان ڕازی دەبێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ و ڕادەستکردنی بەشێک لە داهاتە نەوتی و نا نەوتیەکانی بە حکومەتی عێراق.
فەرماندەی لیوای 9 ی هێزی پێشمەرگە، باس لە گرنگی هاوکاریەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات، بەو پێیەی پێشمەرگە بووەتە هاوپەیمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەشەڕی داعشدا.
"پاش مانهوهی ماوهیهك لهنهخۆشخانهی فاروق لهشاری سلێمانی بههۆی تووشبوونی به ڤایرهسی كۆرۆناوه، وهستانی سییهكانی"
بەرپرسانی عێراق، سات بە سات چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکایان دەکرد، بەو پێیەی گۆڕانکاریەکانی ئەمەریکا دەبەستنەوە بە ڕوودانی پێشهاتی نوێ لە وڵاتەکەیاندا.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات خەڵکی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، دەنگ بە مستەفا کازمی نادەن، کازمی دەتوانێت لەو ناوچانە خۆی کاندید بکات، کە خەڵکی هەیە،
جیهان چاوەڕێی یەکلایی بوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمەریکایە، بەو پێیەی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، چۆنیەتی مامەڵەکردن و سیاسەتی نوێی ئەمەریکا بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات.
وەکچۆن دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵایەتەکەیانن، بەهەمانشێوە دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت عێراق، ئێران، تورکیا و هەرێمی کوردستانیش ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەیان بەلاوە گرنگە.
دکتۆر نەجمەدین کەریم، هەرچەندە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ەوە، نێوانی لەگەڵ حیزبەکەی تێکچوو، بۆیە دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان، گەڕایەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، پێیوایە گرنگیدانی حکومەتی عێراق بە پەیوەندیە نێودەوڵەتی و دەرەکیەکانی، دەبێتە هۆی ڕاکێشانی دەستی وڵاتان بۆ هاوکاریکردنی لەڕووی ئابووری و ئاوەدانکردەوە،
توێژەرێکی ئابووری لە ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسیەکان، پێشبینی خراپتر بۆ دۆخی دارایی و ئابووری عێراق دەکات، پێیوایە خەرجکردنی دراوە بیانیەکان لەبانکی ناوەندی عێراق، دەبێتە هۆی داڕووخانی بەهای دیناری عێراقی و گرانبوونی نرخ لە بازاڕەکاندا
داعش گۆڕانکاری نوێی لە زۆربەی سەرکردەکانیدا لەناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا زانیاری لە بارەی سەرکردە نوێیەکانی ئەو ڕێکخراوەوە، دەست هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەرێم نەکەوتووە، لەکاتێکدا هۆکاری زۆری هێرشەکان بۆ ئەو گۆڕانکاریانە دەگێڕدرێتەوە.
ژمارەیەک چەکداری داعش ئەمشەو (چوارشەممە) لە نزیک پردی حەلوانی نێوان قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولا، بازگەیەکی وەهمیان دانا و ژمارەیەک هاوڵاتیان کوشت و ڕفاند
لە سنوری ناحیەی ڕیازی ڕۆژئاوای کەرکوک، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەلایەن پۆلیسی فیدرالی عێراقەوە دۆزرایەوە، کە ڕووفاتی سەروی 40 کەسی تێدایە، سەرجەمیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولە بارانکراون و لەو گۆڕەدا تەرمەکانیان شاردراوەتەوە.
هێزە کوردیەکان و بەدیاریکراوی پارتی و یەکێتی، خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی کەرکوک، موسڵ، دیالە و سەڵاحەدین ئامادە دەکەن، بەو پێیەی هەڵبژاردنی ئەمجارە بەشێوازی فرە بازنەیی ئەنجام دەدرێت و ئەزموونیان لەگەڵ شێوازەی هەڵبژاردندا زۆر نییە.
بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتی لە شاری بەغدا، ئاماژەبەوەدەکات سوتاندنی بارەگای حیزبەکەی لەبەغدا، ڕووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکو کاریگەری گەورەی لەسەر پرۆسەی سیاسی لەعێراق دەبێت.
عاسی قەواڵی، ئەو چەکدارە کوردە بەتەمەنەی خەڵکی خورماتووە، کە هێزە شیعیەکان وەکو سەرکردەی ئەو چەکدارە کوردە خۆبەخشانە لێیدەڕوانن کە هەمیشە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، نەیارێتی هێزە شیعیەکان بۆ ئەو پیاوە کوردە بەتەمەنە، گەیشتۆتە ئاستپێک کە تۆمەتی داعشبوونیشیان ئاراستە دەکرد.
سێ ساڵ بەسەر 16ی ئۆکتۆبەر و داڕووخانی دەسەڵاتی کوردی لەناوچە کێشەلەسەرەکان تێپەڕ دەبێت، هێشتا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر هۆکاری ڕووداوەکانی ساڵی 2017نەکراوە، پارتی و یەکێتیش وەکو دوو هێزی دەسەڵاتدار و پەیوەندیدار بەو ڕوودانە، قۆناغی یەکتری تۆمەتبارکردنیان تێنەپەڕاندووە.
ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمدا کۆبووەتەوە، بڕیاریشە درێژە بە کۆبوونەوەکانی بدات، بەڵام تائێستا وەڵامی بەرپرسانی هەرێم بۆ پرۆژەکەی سەرۆک کۆمار ڕوون نیە، بەتایبەت پرۆژەکەی پەیوەندیدارە بە پرسی سیاسی و ئابوری هەرێمەوە.
سرود ئەحمەد بەرپرسی لقی کەرکوکی ڕێکخراوی هیوای عێراقی، دەڵێت"بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان، وایکردووە کچان زیاتر سەرقاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بن، لەو ڕێگەیەشەوە، کچێکی زۆر توشی گرفت بوون،
زیاتر نیشـان بده