سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، بەهۆی پشتگوێخستنی بازرگان و وەبەرهێنەرە کوردەکان لەلایەن حکومەتەوە، جەختیش دەکاتەوە بازرگان و کۆمپانیا ئێرانی و تورکیەکان بەسەر بازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا باڵادەستن.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان و هەواڵگیری عێراقدا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە نهێنی ئەنجامدرا، محەمەد عەبدوڵا ناسراو بە ئەبوحەنین فەرماندەی یەکەمی داعش لە ناوچەی پەڵکانەی سنووری خورماتوو و دوو بەرپرسی تری ئەو ڕێکخراوە کوژراون
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات گرفتی گەورەی ئابووری عێراق نەبوونی پلانی ستراتیژیە، ئەمەش وایکردووە نەتوانرێت وڵات بە باشی بەڕێوەببرێت،
بارودۆخی عێراق تا دێت ئاڵۆزدەبێت، بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن چەند مانگی داهاتوو، پڕبێت لە کێشمەکێش و ئاڵۆزی، بەهۆی ململانێی نێوان حکومەت و هێزە شیعیەکان لەلایەک، تێکەڵبوونی ئەجێندای نێودەوڵەتی و ئیقلیمی لەلاکەی تر.
تا دێت کێشمەکێش و ئاڵۆزیەکانی نێوان حکومەتی عێراق لەلایەک و بەشێک لە هێزە میلیشیاکانی عێراق لەلاکەی تر توندتر دەبێتەوە، هۆکاری سەرهەڵدانەوەی ئەم کێشمەکێشانە، موشەک بارانکردنی باڵیۆزخانە و شوێنە دبلۆماسیەکانە، کە بەم دواییانە میلیشیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت هێرشەکانیان چڕترکردووەتەوە،
بارودۆخی عێراق تا دێت ڕوو لە ئاڵۆزی زیاتر دەکات، لە کاتێکدا دۆخی ئەو وڵاتە لە ڕووی ئابوری، سیاسی و ئەمنیەوە لە لێواری داڕووخاندایە، ناکۆکی نێوان سەرۆک وەزیران و هێزە شیعیەکانیش، خەریکە دۆخەکە بە تەواوەتی دەتەقێنێتەوە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کە ماوەی چەند مانگێکە ئەنجومەنەکەی لە چوارچێوەی سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دا سڕکراوە، ڕەخنە لە پەرلەمانی عێراق دەگرێت بەوەی بۆ ڕازیکردنی شەقامی عێراق ئەنجومەنەکانی سڕکردووە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەکەرکوک، ئاماژە بەوەدەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر حیزب و لایەنێک ڕێگر بێت لەبەردەم یەکهەڵوێستی و یەک لیستی کورد، خیانەتی گەورە لەکەرکوک و کەرکوکیەکان دەکات.
بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات بۆ گەڕانەوەی حیزبەکەی بۆ کەرکوک، حکومەتی هەرێم و عێراق لەلایەک لە گفتوگۆدان
چالاکوانان لە عێراق داوای هەڵبژاردنێکی پاک و بێ گەرد دەکەن، لەژێر چاودێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا، لەکاتێکدا هێزە گەورەکان دەیانەوێ بەردەوامی بەم دۆخە بدەن و ناڕەزایانی عێراقی لە هێنانە پێشەوەی نەوەی تازە، بێ ئومێد بکەن.
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەبەوە دەکات گەر هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بە سیستمی فرە بازنەیی ئەنجام بدرێت و پارێزگاکان بۆ چەند بازنەیەکی بچوک دابەش بکرێن، ئەوا کورد زۆربەی کورسیەکانی لەناوچە کێشەلەسەرەکان لەدەست دەدات.
سەرۆکی دانایانی شاری کەرکوک کە نوێنەرایەتی بەشێک لە عەشیرەتەکانی ئەو پارێزگایە دەکات، دەڵێت سەرۆک کۆماری عێراقیان بینیووە و کێشەکانی کەرکوکیان پێگەیاندووە، جەخت لەسەرئەوەش دەکاتەوە بۆ هەمان مەبەست، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەبینن.
ژمارەی ئەو خێزانانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاری کردۆتە سەر باری ئابورییان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، گروپێک گەنجی خۆبەخش خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان دەگەیەنن بەو خێزانانەی کە زۆر پێویستیان پێیەتی
پشتگیری مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، تاڕادەیەکی زۆر ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەی لەمانگی 6 ی ساڵی داهاتوو یەکلایی کردەوە، گەرچی بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن و ئامادەگیان بۆ پرۆسەکە نیە
هێزێکی سەربە حەشدی شەعبی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسنوری قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە، چوونەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازی پێشمەرگە و هەوڵیانداوە بەزۆر خاڵە سەربازیەکانیان پێ چۆڵ بکەن، دواتر پێشمەرگەش هێزی زیاتری ڕەوانەی سنورەکە کردووە و کێشەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چاوی لەسەر هەرێمی کوردستانیشە، بۆیە یەک لیستی یان هاوپەیمانێتی ناوبراو لەگەڵ هەندێ هێزی تازەی هەرێم، یەکێکە لە ئەگەرەکان.
وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، ئاماژەبەوەدەکات هێزی پێویست لەو ناوچانە بوونی هەیە، کە داعش جم و جۆڵی تێیاندا هەیە و هێرشیان تێدا ئەنجام دەدات، بەڵام گرفت نەبوونی هەماهەنگیە لەنێوان هێزەکان
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەفتای پێشمەرگە، ئاشکرایدەکات تا ئێستا چەندین جار لە گەڵ فەرماندەکانی عێراق دا بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان کۆبوونەتەوە، چونکە لەو ناوچانە بۆشایی ئەمنی هەیە
حکومەتی عێراق لە هەنگاوەکانی بۆ لاوازکردنی گروپە چەکدارە میلیشیاکان بەردەوامە. لە نوێترین بڕیاریدا، جگە لە ئاڵای عێراق، هەڵکردنی هەموو جۆرە ئاڵایەکی لەسەر دامودەزگا حکومیەکان قەدەغەکرد، بەم پـێـیە هەڵکردنی ئاڵای هێزەکانی حەشدی شەعبی لەمەودوا ڕێگەپێدراو نابێت.
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین ی یەکێتی، ئاشکرایدەکات تا ئێستا دۆخی قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین ئاسایی نەکراوەتەوە و هێشتا کاریگەری ناکۆکی نێوان کورد و تورکمانی بەسەرەوە ماوە، جەختیش دەکاتەوە داعش جم و جۆڵێکی زۆری لەسنورەکە هەیە.
زیاتر نیشـان بده