بەڕای بەرپرسانی عێراق، کە دەنگی ئەمەریکا بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لێوەرگرتوون، هۆکاری هێرشی سەر باڵیۆزخانەکە، بۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەگەڕێتەوە، کە گروپە چەکدارەکان، پەیامی سوربوونیان لەسەر "تۆڵە" کردنەوە گەیاندووە.
زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی، ئاماژە بەوەدەکەن ئەو لایەنە عێراقیانەی پێشتر دۆستایەتیان لەگەڵ لایەنە کوردیەکاندا هەبووە، ئێستا گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستەکانیاندا هاتووە.
تا دێت بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەرزتر دەبێتەوە، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 139 هەزار دیناری عێراقی و بەردەوامیش هەڵکشان و داکشان دەکات، لەکاتێکدا پێشتر بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 120 هەزار دینار.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جارێکی تر کێشەی نێوان کورد و عەرەبەکانی ناوچەی پەڵکانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک سەریهەڵدایەوە، ئەو عەرەبانەی کە لای کوردەکان بە" عەرەبی هاوردە" ناسراون، هەوڵیاندا کوردەکان لە پەڵکانە دەربکەن و خۆیان لەو ناوچەیە نیشتەجێ ببنەوە، بەڵام کوردەکان ئەو هەوڵەیان ڕەتکردەوە.
ڕێباز سابیر بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی و بەشداربووی کۆبوونەوەکە، لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هۆکاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی حیزب و لایەنە کوردیەکانی بۆ هاتنە پێشەوەی هەندێک پێشهات گێڕایەوە.
دروستکردنی هێزێکی حەشدی شەعبی لەلایەن ژمارەیەک لە دانیشتوانی کوردی کەرکوک، کاردانەوەی حیزب و لایەنە کوردیەکانی لێدەکەوێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو هێزە ئاماژەبەوەدەکەن، دروستکردنی هێزەکەیان بۆ پاراستنی ناوچە کوردنیشینەکان، پێویستە.
وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتووگرکردن لە بارەی پشکە بودجەی هەرێم لە بەغدایە، بەدوور نازانرێت، گفتووگۆی نێوان وەفدەکە و بەرپرسانی عێراق بەنێوەنگیری سەرۆک کۆمار، ناردنی بڕێک پارەی بۆ هەرێم بەدواوە بێت، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ڕێککەوتنی یەکلایی کەرەوەی لێبکەوێتەوە.
کەمێک لەمەوبەر لە قەزای کفری سەربە ناوچەی گەرمیان خۆپیشاندەرێک کوژراو یەکێکی تر بەسەختی برینداربوو.
خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان، کە چەندین شاروشارۆچکەی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ی گرتووەتەوە، بە جیاوازتر لە خۆپیشاندانەکانی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لێیدەڕوانرێت، هەروەک زەنگێکی "مەترسیداریشە" بۆ حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان.
بەرپرسی بەشی سیاسەتی گشتی لە ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسی و ئابوریەکان، ئاماژەبەوەدەکات ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق، قەیرانی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چارەسەر ناکات، گەر هەرێم چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام نەدات.
شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، کە لەخۆپیشاندانەکەی ڕۆژی پێنجشەمەی پارێزگای سلێمانی دا، بەگازی فرمێسکڕێژ هێرشی کرایە سەر و بریندارکرا، ئاماژە بەوەدەکات گروپێک لەپەرلەمانتاران، بڕیاریانداوە بچنە نێو شەقام و بەشداری لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکدا، دژ بە پێنەدانی موچەکانیان بکەن.
لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی بواری دەرمان، سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و خستنە بازاڕی ڤاکسینەکانی بواری پەتای کۆرۆنا، عێراق ئامادەکاری بۆ کڕینی ڤاکسینەکە دەکات، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمیش، چاوی لەسەر بەغدایە، تا پشکی هەرێم لەو ڤاکسینە بنێرێت.
کرویەکانی ناوچەی جەلەولای پارێزگای دیالە کە عەشیرەتێکی عەرەبن، بە تۆمەتی ڕووخاندنی خانووەکانیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، سکاڵایان لەسەر ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری تۆمارکردووە، ناحیەی جەلەولاشیان داخستووە و ناهێلن بەڕێوەبەرەکەی دەوام بکات.
لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایگەیاند" کاری قاچاخچێتی و مافیایی بوونی هەیە، هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین، کە کاری مافیایی ئەنجام دەدەن."
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات لە هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر حکومەتی عێراق بەردەوام دەبن، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیان لە تەشهیر و هێرشەکانی سەریان ئاگادار کردووەتەوە
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، حامیدی حاجی غالی، دەڵێت"وەزعی خەڵک باش نیە، بێ موچەیی نەهامەتیە بۆ خەڵک، حیزبەکان تەنها تاوانیان ئەوەیە کە ڕاناپەڕن.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، جەخت لەسەرئەوەدەکاتەوە گەر ئەمجارە هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بەو مەرجانەی لە یاسای قەرزدا بۆی دیاریکراوە، پێناچێت بەغدا هیچ بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت، دەڵێت" تەنها رەبولعالەمین و بەرپرسانی هەرێم دەزانن، ڕێکدەکەون یان نە."
ئەگەری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق، هەندێک لە پێکهاتەکانی توشی ترس و دڵەڕاوکێکردووە، بەوەی کشانەوەی ئەو هێزانە، دۆخی عێراق بەرەو پشێوی و گرفتی گەورەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ببات، بەڵام بەشێک لە هێزە شیعیەکان دڵخۆشن بەو هەنگاوەی واشنتن.
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، قابیلی قەبوڵ نیە
ناو بەناو هێزە عێراقیەکان لەسنوری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین، ئۆپەراسیۆن دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دەدەن، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامێکی ئەوتۆیان نیە، وەک دەگوترێت زانیاری پێشوەخت دەگاتە داعش و پێشتر ناوچەکان جێدەهێڵن.
زیاتر نیشـان بده