هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "بەگوێرەی یاسای بودجە و بەگوێرەی حساباتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا قەرزاری عێراقە، پێویستە حکومەتی هەرێم بەشداری لە سەلەی ئیتیحادی بکات، بەگوێرەی ئەو نەوتەی فرۆشتوویەتی و ئەو داهاتەی کۆیکردووەتەوە."
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کە ئێستاش کادیرێکی دیاری ئەو حیزبەیە، هۆکاری ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی یەکێتی و دروستبوونی بارگرژی نێوانیان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، هەر سەرکردە و دەیەوێت قوت نەدرێت و نەخورێ،
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، دۆخی بازرگانی لە عێراق و هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە باش نییە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە هەندێک لە بازرگانەکان بۆ بازرگانیکردن، ڕوویان لەدەروازەکانی عێراق کردووە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، دۆسیەی هێرشکردنە سەر شاری هەولێریان لەلایەن میلیشیاکانی دەرەوەی یاساوە بردووەتە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "چاوەڕێین لیپێچینەوە ئەنجام بدرێت."
فەرماندەی میحوەری پردێ/کەرکوک ی هێزی پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات پێشوەخت زانیاریان پێدەگات لەبارەی ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی هەولێر دەکرێن، بەڵام شوێنی موشەکەکان لەوانەوە دوورە و دەستیان پێ ناگات،
لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر گوندێکی سنوری ناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە، 5 گوندنیشین کوژران و دوو گوندنیشینی تریش برینداربوون، ئەنجامدانی هێرشەکەش لە کاتێکدا بووە، کە حکومەتی عێراق هێزی لەو ناوچەیە جێگۆڕکێ پێکردووە.
سیاسەتمەدارێکی کورد ئاماژە بەوەدەکات، تورکیا نیازی بەرامبەر کورد بەگشتی و هەرێمی کوردستانیش خراپە، ڕەخنە لەهەرێمی کوردستان دەگرێت بەوەی 30 ساڵە هەرێمی کوردستان نەیتوانیووە، هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر کۆنترۆڵی حیزب دەربهێنێت و ڕێکیان بخاتەوە.
توێژەرێکی زانکۆی نۆتنگهامی بەریتانی ئاماژە بەوەدەکات، تا ئێستا نزیکەی 28 هەزار بازدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و زۆربەی بازدانەکانیش بە زیانی ڤایرەسەکە شکاوەتەوە،
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەکەرکوک ئاماژەبەوەدەکات، ئەو کەسانەی کڕیار و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەرن لەکەرکوک، زۆربەیان لە تاوانی تری وەکو کوشتن و دزیکردندا تێوەگلاون و داواکراون.
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، حوکمی سەر 5 ڕۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی بادینان ی پەسەند کرد، کە پێشتر لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی هەولێرەوە یەکی بە 6 ساڵ زیندانیکردن حوکمدرابوون
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، ئاماژە بەوەدەکات هێزەکانی هاوپەیمانان بەڵێنیان پێداون، ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە بۆ پێشمەرگە دەینێرن، بەیەکسانی دابەشی بکەن، جەختیشیکردەوە ئامادە نین بچنە شەڕەوە لەدژی پەکەکە.
پارێزگاری سلێمانی، ئاماژەبەوەدەکات لەسەر کێشەکەی شەوی ڕابردووی نێوان هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و فەوجێکی کۆماندۆ، کەژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە، ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر، ئاسایشی سلێمانیش لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەمە بڵاویکردۆتەوە، وردەکاری ڕووداوەکە دەخاتەڕوو.
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، ڕەنگە پارتی دیموکرات ببێتە بەشێک لەشەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەڵام تائێستا یەکێتی نەبووەتە بەشێک لەو شەڕە و ناشبێت.
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی کە بە تۆمەتی دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت، لەلایەن دادگای عێراقەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، ئاماژە بەوە دەکات حەشدی شەعبی لە کەرکوک دەستی بەسەر ماڵی خۆی و کوڕ و کچەکەیدا گرتووە و بارەگاکانیان داگیرکردووە، کەچی لەسەر مێز و کورسی دراوەتە دادگا
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئاماژەبەوە دەکات ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، چەند مانگێک لەمەوبەر لایەنە کوردیەکانی لە بەغدا بینیووە و چەند ڕاسپاردەیەکی پێداون، جەخت لەسەرئەوەش دەکاتەوە ئێران دژی دانانی دەستور نییە بۆ هەرێم، بەو مەرجەی پێچەوانەی دەستوری عێراق نەبێت.
شارەزایەکی بواری قەیرانە ئاویەکان، ئاماژە بەوەدەکات دوای تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کە ئێران و تورکیا لەسەر سەرچاوە ئاویەکان دروستیانکردوون، عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی گەورە و تەنانەت "خنکاندن" دەبێتەوە.
لەکاتێکدا هێشتا دیار نیە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام دەدرێت یاخود نە، بەڵام لەئێستاوە مشت و مڕ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دروستبووە و پێکهاتە و لایەنەکان کێشمەکێشیانە لەسەر ئەو پۆستە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی، ئاماژەبەوەدەکات لەسەردانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی حیزبەکەیدا بۆ بەغدا،
ڕاوێژکاری سەربازی هاوسەرۆکانی یەکێتی، لەبارەی ئامادەباشی هێزە عێراقیەکان لەکەرکوک و جم و جوڵی چەکدارانی داعش،
زیاتر نیشـان بده