بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/گەرمیان ی پارتی، ئاماژە بەوەدەکات پارتی چوار مەرجی داناوە بۆ گەڕانەوەی بۆ کەرکوک، هەر چوار مەرجەکە پەیوەندیان بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکەوە هەیە،
مەترسی گەورەبوونەوەی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەی یارسانی و جافی سونی لە کوردستانی ئێران لە ئارادایە، کە هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە لەسەر زەوی و زارە، بەڵام ڕێکخراوە کوردیەکانی ئێران، هۆشداری دەدەن لە گەورەبوونەوەی شەڕەکە بۆ شەڕی نێوان یارسانی و سونە.
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک، ئاماژە بەوەدەکات هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی چوونەتە نێو گرتووخانەکانی کەرکوک کە داعشیان تێدایە و بەدوای موبایل و بەڵگەدا گەڕاون، چونکە گومان دەکرێت زیندانیەکان لەژوورەوە زانیاریان بە داعش دابێت.
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێی ڕۆژاوای کەرکوک، ئاماژە بەوە دەکات داعش پلانی داڕشتووە لە کاتی شڵەژانی دۆخی بەغدا، پەلاماری هەندێک ناوچە بدات و کۆنترۆڵی بکات، بە تایبەت لە ئێستادا دۆخی بەغدا ڕوو لە شڵەژان دەکات
سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ڕابەرایەتیکردنی خەڵک و شەقام، تەنها بە وروژاندن ناکرێت، ڕابەرایەتیکردن تەنها چالاکیەک نییە، یاخود خۆپیشاندانێکی کاتی نییە و تەواوبێت، بەڵکو پێویستی بە بەرنامەیەکی دوور و درێژ هەیە، کە ئامانج چاککردنی دۆخەکە بێت، نەک تێکدانی دۆخی سیاسی و ئەمنی خەڵک.
ئەمڕۆ شەممە، داعش گرتەی ڤیدۆیی ( جەلال بابان) ی بڵاوکردەوە، کە ناوبراو پۆلیسەو دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری گەرمیانە، وەک لە گرتە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک چەکداری داعش بەجل و بەرگی سەربازیەوە وەستاون و یەکێک لە چەکدارەکان بە دەمانچە دەیکوژێت.
وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، وەفدێک بۆ گفتووگۆ و دانوستان لەسەر گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن، چونکە ئێران داهاتی ئاوی بەنداوی دوکانی بەڕێژەی 70% و داهاتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانی بەڕێژەی 100% گرتووەتەوە.
جارێکی تر ناکۆکی لەنێوان حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی سەریهەڵدایەوە، لە کاتێکدا گرژیەکانی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدای پایتەختی عێراق، ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی مانگی ١٠ ی ئەمساڵی بەهێزترکرد.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، پێکهێنانی ژووری هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان، دروستکردنی هێزی هاوبەشە بۆ شەڕی داعش، نەک گەڕانەوەی پێشمەرگە، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە هێزەکانی هاوپەیمانان لەیەکنەخستنەوەی پێشمەرگە نیگەرانن.
بەهۆی زیادبوونی جم و جۆڵی چەکدارانی داعش لەناوچەکانی نێوان سنوری گەرمیان و قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین، هێزە عێراقیەکان سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەن بۆ دوورخستنەوەی مەترسیەکانی ئەو چەکدارانە، دەنگی ئەمەریکاش لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە، وێنەی جم و جۆڵی چەکدارەکانی دەستکەوتووە.
وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژە بەوەدەکات، ئامانج لە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی عێراق بۆ ڕێگری کردنە لەهەڵبژاردن، بەڵام نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە ئەگەر دوای هەڵبژاردنی عێراق، کورد بەیەکدەنگی نەیەتە بەغدا، دوور نییە پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەستبدات.
پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی شەقامی عێراقی و تەنانەت هەرێمی کوردستانیش، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ لیستێکی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق پیشکەش نەکرد، لە کاتێکدا چاوەڕوانی دروستکردنی لیست و ململانێی هێزە "تەقلیدیە" شیعەکانی لێدەکرا
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئاشکرایکرد پێش سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، چەند جارێک سەرۆک کۆمار چاوی بەسەرۆکی هەرێم و هۆشیار زێباری کەوتووە، ئەوانیش دەستپێشخەریەکەیان بەلاوە گرنگبووە.
توێژەرێکی ئابووری لەناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسیەکان، زانیاری ورد لەبارەی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و چۆنیەتی هەناردەکردنی نەوتەکە بەخاکی تورکیادا بۆ دەنگی ئەمەریکا داخاتەڕوو، ئاماژەبەوەدەکات نەوتی هەرێم بە نافەرمی لە بازاڕە جیهانیەکان دا ساغ دەکرێتەوە.
بەهۆی جم و جۆڵە بەردەوامەکانی داعش لە دەوروبەری کەرکوک و زانیاریە دزەپێکراوەکان لەبارەی ناردنی چەکداری خۆکوژ بۆ نێو پارێزگاکە، هێزەکانی عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، تا هەر پلانێکی داعش لە ڕۆژانی جەژن دا شکست پێ بهێنن.
سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی لەپارێزگای کەرکوک ئاماژەبەوە دەکات، دانیشتوانی کەرکوک بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە متمانەیان بە حیزبەکان نەماوە، هۆکارەکەشی بۆ تێوەگلانی حیزبەکان لە ناکۆکی تایەفی و دانەنانی خەڵکی باش لە پۆستەکاندا دەگێڕێتەوە.
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جگە لە پارتی کە ڕەنگە لەکەرکوک کورسیەک ببات، ئەگینا هیچ حیزبێکی تر کورسی بەدەست ناهێنێت و هەموو کورسیەکانی کەرکوک، یەکێتی دەیانبات.
ئەندامێکی دەستەی تەنفیزی بەرەی تورکمانی ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا تەنها دەوڵەتی دراوسێی عێراقە، کە کاری لەگەڵ هەموو عێراقیەکان کردووە و دژی ڕەوانەکردنی تیرۆر بووە بۆ نێو عێراق
زیاتر نیشـان بده