بەرپرسێکی باڵای بەرەی تورکمانی ڕایدەگەیەنێت، تەماعی بەدەستهێنانی ژمارەیەکی باش لە کورسیەکانی کەرکوکیان هەیە، گەر پێشێلکاری و تەزویران ئەنجام نەدرێت، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەن بۆ کەرکوک.
سەرکردەیەکی دێرین و دیاری یەکێتی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، مانەوەی سێبەری حیزبەکەی بۆ تێکۆشەرە دێرینەکان و کەس و کاری شەهیدان گرنگە، بۆیە دەبێت بەهەموویانەوە حیزبەکەیان لەو گرفتانە بپارێزن، کە بەهۆی کێشەی نێوان هاوسەرۆکانەوە، دووچاریان بووە.
بافڵ تاڵەبانی و بەشێکی زۆر لەبەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێیانوایە، قۆناغی کارکردنی لاهور شێخ جەنگی وەکو دەسەڵاتدار و هاوسەرۆک لەنێو حیزبەکەیاندا کۆتایی هاتووە، لە ئێستاشدا هەرچەندە لەلایەک سەرقاڵن بە چارەسەرکردنی کێشەی لاهور شێخ جەنگیەوە،
فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ناکشێنەوە، تەنانەت گەر لە عێراقیش بکشێنەوە، چونکە دۆخی هەرێمی کوردستان جیاوازە بۆ ئەو هێزانە.
لە گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێخ محەمەد شاکەلی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، پێیوابوو کێشەکانی نێو یەکێتی چاوەڕوانکراوبوون، وتی"کێشەکان بەرەو شتی گەورە دەچوون، کێشەکان لەبنەڕەتەوە چارەسەر نەدەکران و کەڵەکەیان کرد."
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەڕەکە کوردنیشینەکانی قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین بێ خزمەتگوزارین، لەکاتێکدا پرۆژەی باش بۆ گەڕەکە تورکمان و عەرەبنیشینەکان ئەنجامدراوە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ڕەنگە کورسیەکی پەرلەمانی لە پارێزگای سەڵاحەدین بەدەستبهێنن.
شارەزایەکی بواری ئاسایشی نەتەوەیی ڕایدەگەیەنێت، کورد ئەگەر خۆی بۆ قۆناغەکانی دوای کشانەوەی ئەمەریکا ئامادە نەکات و خۆی ڕێکنەخاتەوە، لە قۆناغی داهاتوودا، مەترسی گەورەی لەسەر دروست دەبێت و بە زیانێکی گەورەوە لە هاوکێشەکان دەردەچێت.
ئەندامێکی ئەنجومەنی سڕکراوی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، لەدوای 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ەوە بۆ کەرکوک نەگەڕاونەتەوە، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە ئەوان کادیری حیزبن، بڕیارەکانی حیزب بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک، جێبەجێ دەکەن.
عێراق تا دێت لە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت نزیک دەبێتەوە، ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکانیش تا دێت توندتر دەبێت، هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردن بەردەوامە، بەڵام کێشمەکێشی نێوان لایەنەکان، کۆمیسیۆنیشی توشی گرفت کردووە
سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا و دیدارە "پڕئەجێنداکەی" لەگەڵ سەرۆک بایدن، کە بڕیارە 26 ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و گفتووگۆ لەبارەی کۆی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات بکرێت، لە ئێستاوە شیکردنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.
سەرپەرشتیاری گشتی دەزگایی میدیایی کەرکوکی یەکێتی، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە ڕایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، پەیوەندی بە نزیکیەوە هەبووە لە لاهور شێخ جەنگیەوە.
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی سیاسی نێوان حیزبەکەی و ڕەوتی سەدر بۆ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراقە، نەک کاتی هەڵبژاردن، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە تا ئێستا هیچ کاندیدێکی سەدری نەکشاوەتەوە
لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سەفین مەلا قەرە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "هەرچەندە بەهۆی کشانەوەی ڕەوتی سەدرەوە، قسە لەسەر ئەنجامدان یاخود ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن دروستبووە، بەڵام ئێمە ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردن کردووە."
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان ی پارتی ڕایگەیاند، گەر پێش هەڵبژاردن، حیزبەکەی بە کەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، قسەی خۆیان دەبێت، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە هیچکام لەسەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت نەچوونەتە سلێمانی بۆ بینینی برێت مەکگۆرگ، چونکە ئەو عێراقی جێهێشتووە.
سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ئاماژە بەوە دەکات، کشانەوەی ڕەوتی سەدر و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن گەر بڕیاری کۆتاییان بێت، ئەوا زیانێکی گەورەیە بۆ ئەو لایەنانەی کە ویستیان دوای هەڵبژاردن، هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەنجام بدەن
پەرلەمانتارێکی عێراق کە هاوکات برازای شێخ جەعفەر مستەفای جێگری سەرۆکی هەرێمە، وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە مامی تۆمەتباردەکەن بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئاسایش و بردنی هێز بۆ قەڵاچوالان
ئەندامێکی وەفدەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری، کە دوێنێ سێشەمە بۆ نێوەنگیری کردن لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دا کۆبوویەوە، ناوەڕۆکی گفتووگۆکان و بۆچوونی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەمەڕ کێشەکانی نێوانیان بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
فەرماندەیەکی دیار و دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، سستمی هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی هەر لە سەرەتاوە گونجاو نەبووە، بەڵکو یەکێتی پێویستی بە سەرۆک و دوو جێگر هەبووە، نەک هاوسەرۆک
زیاتر نیشـان بده