بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، دەستبەکاربوونی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک وەکو پەرلەمانتاری عێراق یاخود دەست بەکارنەبوونی بەلای ئەوانەوە گرنگ نیە، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، بەفەرمی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن.
سەرۆکی مەترانەکانی کەرکوک و سلێمانی کریستیانەکان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕیووە، حوکمڕان دژایەتی ئاین بکات، چونکە گۆڕانکاریەکان وایانکردووە، خەمەکانیش گۆڕانیان بەسەردا بێت.
وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەسەرئەوەدەکاتەوە کوتلەکەی سورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، دەشڵێت"پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان هاوشێوەی ڕابردوو دابەش دەکرێنەوە."
شەوی ڕابردوو، هەواڵی دەستگیرکردنی غازی کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەسۆشیال میدیا و بەشێک لە سایتە کوردیەکان بڵاوکرایەوە، گوایە ناوبراو دۆسیەی نهێنی حیزبەکەی داوەتە حەشدی شەعبی، بەڵام لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، غازی کەرکوکی هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
ئه‌و ته‌رمانه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ هه‌رێم، 4 که‌سیان ئه‌ندامی خێزانێکی خه‌ڵکی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان بوون، که له دایکێک و سێ منداڵی پێکهاتبوون، 8 که‌سی تریشیان خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سه‌ربه ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بوون،
به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دیارده‌ی به‌شودانی كچانی منداڵ له كه‌ركوك ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه هه‌ندێك له كچه منداڵه به‌شوو دراوه‌كان له كاتی منداڵبوون گیانیان له‌ده‌ستداوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه حاڵه‌تی به‌شودانی كچان له‌بری قه‌رزیش تۆماركراوه
بەرپرسی ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسی و ئابووریەکان ڕایدەگەیەنێت، گرفتە دارایی و ئابوریەکانی هەرێم چارەسەر نابێت، گەر چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام نەدرێت، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە داهاتی نەوتی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە گەیشتووەتە ٣٥٠ ملیون دۆلار.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ناوچه‌ی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكارن بۆ گه‌شه‌كردنی بیری توندڕه‌وی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه ته‌كفیریه‌كان كه‌م ئه‌زموون و ناشاره‌زان له بواری ئاینی ئیسلامدا.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه نێوخۆییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به ڕۆڵی خۆیان هه‌ستن و هه‌میشه سه‌رقاڵی سه‌رئێشه‌ی نێوماڵی خۆیان بوون، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات په‌یڕه‌وی نێوخۆی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌مڕۆدا ناگونجێت و ده‌بێت هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتییه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه ئه‌و 18 كورسیه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه، هی هاوپه‌یمانی كوردستانییه، هی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شبوون به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا و ئینتیمایان بۆ حیزب هه‌یه، پاڵپشتی هاوپه‌یمانان ئه‌م ئینتیمابونه بۆ حیزب لاواز ناكات جه‌ختش ده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانان پاڵپشتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن تا له حاڵه‌تی كشانه‌وه‌یاندا پێشمه‌رگه به‌هێز بێت.
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیان له ناوچه‌ی غهڕهوپهڵکانهی نێوان قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌ی گه‌رمیان دۆزیه‌وه، گومان ده‌کرێت قوربانیه‌کانی نێوی ئه‌و سه‌ربازه عێراقیانه بن، که 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌نزیک خورماتوو ڕفێنرا.
هەرچەندە هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنیان بۆ ناوچەی غەڕەو پەڵکانە ئەنجامدا، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگای کەرکوک و دیالەو سەڵاحەدینەوە، بەڵام بەرپرسانی ناوچەکە پێیانوایە داعش دەستبەرداری غەڕەوپەڵکانە نابێت، چونکە شوێنێکی ستراتیژیە بۆ گواستنەوەی هێزەکانیان لە نێوان ئەو سێ پارێزگایەدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به‌ته‌واوه‌تی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ڕووباری سیروانی وشككردووه، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراقیش چه‌ندین جار داوای گفتووگۆیان له ئێران كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعش خۆی بۆ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌كان ئاماده‌ده‌كات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه چه‌كدارانی داعش ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵكردووه كه ئۆپه‌راسیۆنیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پشتیوانی دووی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌ی غه‌ڕه و په‌ڵکانه‌ی نزیک خورماتوو، ژماره‌یه‌کی زۆر حه‌شارگه‌ی داعشیان دۆزیووه‌ته‌وه،
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیالەی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگی دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانيان، کە داعش بۆشاییەکانی قۆستووەتەوە و هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی هەردوولايان.
ئەمڕۆ چوارشەمە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هەماهەنگی یەکتری، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدا، لە قۆڵی قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە، هەروەها قۆڵی غەڕەوپەڵکانەی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین.
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لە حاڵەتی بەرگری و داعش‌یش لە حاڵەتی هێرشدایە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە سەری ساڵی نوێ، دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت
فەرماندەی فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە، کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی بەرەو گوندی لهێبانی سەربە پارێزگای کەرکوک جوڵە پێ‌کرد، ڕایدەگەیەنێت لە کاتژمێر 12 ی شەوی ڕابردوو لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانەوە فەرمانی پێکراوە هێز بەرەو گوندی لهێبان جوڵە پێ‌بکات.
زیاتر نیشـان بده