فهرماندهیهكی باڵای پێشمهرگه ڕایدهگهیهنێت، گروپێك چهكداری توندڕهو كه تازه بهیعهتیان به داعش داوه، له سوریاوه هێنراونهته عێراق و بهسهر ناوچهكاندا دابهشكراون، جهخت لهسهرئهوهشدهكاتهوه داعش گهشهی كردووه و لهمهودوا هێرشی زیاتر ئهنجام دهدات.
ڕاوێژکاری سهربازی هاوسهرۆکی یهکێتی ڕایدهگهیهنێت، داعش هێزی لهسوریاوه ڕهوانهی عێراق کردووه، له ئێستادا ئهو ڕێکخراوه خۆی ڕێکخستووهتهوهو پلانی کۆنترۆڵکردنی شوێنی ههیه له داهاتوودا.
ماوەی 10 ڕۆژە چارەنوسی خێزانێکی کۆچبەری دانیشتووی قەزای دەربەندیخان نادیارە و دواپەیوەندیان لەگەڵ کەس و کارەکەیان لەڕۆژی 23 ی مانگی ڕابردوو بووە، کاتێک لەنێو ئاودا بوون و ویستوویانە لە فەرەنساوە بە چوپ بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە.
شەوی ڕابردوو، داعش هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە قۆڵی ناوچەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان، لە ئەنجامی هێرشەکە 5 پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و 4 پێشمەرگەی تریش برینداربوون، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، شانە نوستووەکانی داعش هێرشەکەیان ئەنجامداوە.
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن، تا ئەوکاتەی حکومەت داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکات، سەرۆکی حکومەتیش داوایان لێدەکات خۆپیشاندانی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژی ئەنجام بدەن.
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت"سەرکردایەتی یەکێتی لەهەوڵدایە، کێشەکان بەگفتووگۆ چارەسەر بکات."
خۆپیشاندانی خوێندکاران بەردەوامە، ئەوان لەبەشێک لە شاروشارۆچکەکانی هەرێم ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای دەرماڵە لە حکومەت دەکەن، جەخت لەسەر خراپی بارودۆخی گوزەرانیان دەکەن.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ڕەوتی سەدر زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی عێراقدا بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا بەشێک لە هێزە نەیارەکانی لەنێو شیعەدا هاوپەیمانێتیان پێکهێناوە و ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە.
ەربارەی هەوڵەکانی گۆڕان بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان لەبزووتنەوەکە، سەفین مەلا قەرە دەڵێت "لەکۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بەفەرمی سەردانی سەرکردە ناڕازیەکان بکرێت و تەکلیفی گەڕانەوەیان لێبکرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر ڕایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری تر دەدەین."
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کورد نابێت ببێتە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە، دەبێت چاوەڕێ بکات ڕێکبکەون، پاشان بچێتە گفتووگۆوە لەگەڵیان، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ڕۆیشتنی کورد بە پەرتەوازەیی بۆ بەغدا، زەرەر بەداهاتووی دەگەیەنێت.
فەرماندەیەکی باڵای پێشمەگە ئاشکرایدەکات، کەسایەتیەکی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی سەردانی ویلایەتەکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدینی کردووە و هێزەکانی داعشی لەو ناوچانە ڕێکخستووەتەوە.
سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لایەنە شیعەکان پۆستی سەرۆک کۆمار نادەن بە سونە، چونکە سەرۆک کۆمار هێزی چەکداری لەژێر دەسەڵاتدایە و ترسی کودەتایان هەیە،
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی بازرگانی لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی سست و لاوازبووە، چونکە زۆربەی بازرگانەکان دەروازە سنوریەکانی هەرێمیان جێهێشتووە و ڕوویان لەدەروازە سنوریەکانی عێراق کردووە
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، جەمیل هەورامی دەڵێت"وەکو پێشمەرگە دێرینەکان هەوڵماندا دۆخی یەکێتی نەگاتە ئێستا، بەڵام پێماننەکرا.
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا پشکی یەکێتی یە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە گەر هەر وڵاتێکی هەرێمی ڕێگری بکات لەپێدانی ئەو پۆستە بەکورد، غەدرێکی گەورە دەکات.
فەرماندەی لیوای 3 ی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، داعش ژمارەیەک چەکداری لە سوریاوە ڕەوانەی عێراق کردووە، تەواوی چەکدارەکان شارەزای بواری هێرش و دانانی بۆمب و کردەی ڕفاندنن. جەخت لەسەرئەوەش دەکاتەوە داعش بەدوای دەرفەتدا دەگڕێت.
سەردار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و چاودێری سیاسی پێیوایە، بارگرژیـیەکانی عێراق و کێشمەکێشی نێوان لایەنەکان، ڕەنگدانەوەی ئەجێندا و ململانێ نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەکانە
هەرچەندە هێرشکراوەتە سەر ماڵی مستەفا کازمی، بەڵام پەیام بەهەندێک هێزی کوردیش دراوە کە نەچنە نێو هیچ هاوپەیمانێتیەکەوە و چاوەڕێ بکەن، بۆیە بەڕای چاودێران پەیامەکە تەنها بۆ کازمی و سەدر نیە، بەڵکو بۆ کورد و سونەشە، تا نەبنە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعی.
شاری بەغدای پایتەختی عێراق شەوێکی تەواو ئاڵۆزی بەڕێکرد، کە بەهۆی هێرشی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی هێزە شیعیەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز و ڕێگری لێکردنیان لەلایەن هێزە عێراقیەکان، ژمارەیەک خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی کوژران و برینداربوون.
بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پشکنینە پزیشکیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردن هیچ تەم و مژێکی نەهێشتووەتەوە، کە مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە.
زیاتر نیشـان بده