باڵیۆزی ڕووسیا بۆ تورکیا گیانی لەدەسـتدا پاش ئەوەی لە لایەن کەسێـکەوە لە ئەنکەرەی پایتەخت تەقەی لێکرا و بە قورسی بریندارکرا.
ئەندرێ کارلۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە لەو دەمەی وتارێـکی پـێشکەش دەکرد لە کردنەوەی پـێشەنگایەکی وێنە لە ئەنکەرە، کەسێـک لە پشـتەوەی بە دەمانچەوە لێی نزیک بووەوە و تەقەی لێکرد و چەند فیشەکێـکی بە خێرایی پـێوەدەنێت و باڵیۆز دەمودەست کەوت بە زەویدا و نوقمی خوێن بوو و هاوکات هێرشبەرەکە هاواری دەکرد الله اکبر و بە تورکی دەیگوت ئەمە لە تۆڵەی سوریا و خەڵکی حەلەبە. ئەوەی جێی سەرنج بوو هیچ کاردانەوەی بە پەلەی هێزەکانی ئاسایش لە شوێنەکەدا نەبوو.
بەپـێی دوایـین هەواڵ دەڵێن هێرشبەرەکە ئەفسەری پـۆلیس بووە و دەشڵێن هێزەکانی ئاسایش کوشتویانە.
ئامادەبووانی پـێشەنگاکە بە پەلە هەوڵی چۆڵکردنی شوێنەکەیان دەدا.
جێی ئاماژەیە پـێشەنگاکە لە بینای مۆزەخانەی هونەری نوێی ئەنکەرە ڕێکخرابوو بە هاوکاری شارەوانی جانقایا و باڵیۆزخانەی ڕووسیا.