گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش ده‌ڵێت له ئێسـتادا تاکه هێزێـک هه‌بێت بتوانێت گه‌مارۆی شاری ڕه‌ققه‌ی ژێر ده‌ستی داعش بدات و دایببڕێت، هێزه‌کانی سوریای دیموکراته که یه‌په‌گه به‌شێـکی گرنگێتی.
جه‌نه‌ڕاڵ ستیفن تاونسێند ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غداوه که له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه قسه‌ی بۆ په‌یامنێران ده‌کرد له ژوری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا، گوتیشی "تورکیا نایه‌وێت له هیچ شوێنێـک کار له‌گه‌ڵ سوریای دیموکرات‌دا بکه‌ین، به تایبه‌تی له ڕه‌ققه، بۆیه دانوستاندن ده‌که‌ین، پـلان داده‌نێین، وتووێژ له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌که‌ین."
جه‌ختی له‌وه کرد که گرنگه له زووترین کاتدا ڕه‌ققه داببڕن، چونکه زانیاری ههواڵگریـیان هه‌یه داعش له‌و شاره پـلان بۆ هێرشی تێرۆرستی گه‌وره له ده‌ره‌وه داده‌ڕێژێت، به‌ڵام نازانن به ته‌واوی له کوێ و که‌ی.
له باره‌ی خواستی تورکیا بۆ به‌شداریکردن له شه‌ڕی ڕه‌ققه، گوتی نه‌ک ته‌نها تورکیا، به‌ڵکو هه‌رچ کام له هاوبه‌شه‌کانیان خوازیاربێت له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌که بکات، ئه‌وا پـێشوازی لێده‌که‌ن.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌یه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا باسی له جیاوازی نێوان ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و ڕه‌ققه کرد. گوتی یه‌که‌م جیاوازی ئه‌وه‌یه موسڵ له عێراقه و ڕه‌ققه له سوریایه، دووه‌م له عێراق له‌گه‌ڵ له‌شکر و هێزی وڵاته‌که مامه‌ڵه ده‌که‌ن، به‌ڵام له سوریا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه خۆجێـیهکانیان مامه‌ڵه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له ناو سوریا که‌متره و به شێوه‌یه‌کی جیاواز پـشتیوانی ده‌که‌ن. باسی له سه‌ختی ڕه‌وشی ناو سوریاش کرد و گوتی له‌وێ شه‌ڕه‌که ئاڵۆزه و هه‌ره‌یه‌ک له ڕژێمی سوریا و ڕووسیا و تورکیای تیایه. له پاڵ ئه‌مانه‌ش شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه.
پـێشبینی کرد شه‌ڕی ڕزگارکردنی ڕه‌ققه ماوه‌یه‌ی درێژتر بکێشێت به‌راورد به ڕزگارکردنی موسڵ، هه‌رچه‌نده ڕه‌ققه له موسڵ بچوکترێکه.
پاشان گوتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات که له کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که پـێکهاتوون و ژماره‌یان سه‌روو 30 هه‌زاره ئاماده‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریکا پـلانی هه‌یه بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ژماره‌ی زیاتر له خه‌ڵکی ناوچه‌که و به تایبه‌تی خه‌ڵکی ڕه‌ققه چه‌کداربکه‌ن و مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێبکه‌ن. جه‌ختی له‌وه کرد ئه‌م پـلانه ئه‌نجامی باشی ده‌بێت وه‌ک چۆن بۆ مه‌نبج خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان چه‌کدارکرد و ئه‌نجومه‌نی له‌شکری مه‌نبجیان لێ پـێکهێنانن له چوارچێوه‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات. گوتی ئه‌و هێزه توانی گه‌مارۆی مه‌نبج بدات و پاشان هه‌ڵمه‌تی بۆ به‌رێت و ڕزگاری بکات و ئێستا پارێزگاری لێده‌کات و ئه‌نجومه‌نێکی سیڤیلی مه‌نبج به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که ستایشی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و له‌شکری عێراقی کرد بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی له ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ تۆماریان کردووه و گوتی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانیـیه‌کی ته‌واو له‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌کات.
له میانه‌ی کۆنگره‌که په‌یامنێری ئاژانسی دهنگوباسی ئانادۆڵو پرسیاری کرد ئه‌گه‌ربێت و په‌که‌که شه‌ڕی داعش له ناوچه‌ی شه‌نگال بکات، ئایا بۆ هاوپه‌یمانان ئاسانتر ده‌بێت داعش له‌و ناوچه‌یه وه‌ده‌رنێن؟
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له وه‌ڵامدا گوتی "ئه‌و ڕاپـۆرتانهم بیستووه که ده‌ڵێن په‌که‌که له ناوچه‌ی شه‌نگال هه‌ن، به‌ڵام بۆم ڕوون نیـیه ژماره‌یان چه‌نده و به ته‌واوی چی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم به‌شێـک بوون له‌و هێزه‌ی که له 2014 ڕووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه و ئێزیدیـیهکانیان له ناوچه‌ی شه‌نگال ڕزگارکرد."
دەقی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیە
بەشی یەکەم
بەشی دووەم