بەڕێوەبەری گشتی ئاسەوار و مۆزەخانەکانی سوریا دەڵێت داعش ئەو پایە مێژوویـیانەی شاری تەدموری خاپورکردووە کە بە شوێنەواری دێرینی کەوانەی سەرکەوتن دەناسرا و 2 هەزار سـاڵ لەمەوبەر بونیادنرابوو.
مەئمون عەبدولکەریم ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت چەکدارانی داعش چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بۆمبیان لە ژێر پایەکانی شوێنەوارەکە چاندبوو و دوێنێ یەکشەممە بۆمبەکانیان تەقاندووەتەوە و وێرانیانکردووە.
هەروەها مەترسی خۆی دەربڕی لەوەی داعش تەواوی تەدمور وێرانبکات، گوتی لەوەتای داعش ئەو شارەی داگیرکردووە لە کارەسـتدا دەژین و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە وێرانکردنی شوێنەکانی ئەو شارە مێژوویـیە تووشی شۆک دەبن. پاشان داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد لەسەر ئەم تاوانە بێنە دەنگ و شارەکە لە دەستی داعش ڕزگاربکەن.
ڕێکخراوی یونیسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لای خۆیەوە بە توندی وێرانکردنی شوێنەوارەکەی سەرزەنشتکرد.