کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا که‌سێـکی گه‌نده‌ڵه و ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ساڵێـکه ئه‌م ڕاستیه ده‌زانێت.
ئاده‌م شووبن بریکاری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری تێرۆرزم و تاوانه دارایـیه‌کان له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له به‌رنامه‌ی پانۆرامای که‌ناڵی BBC ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندووه و گوتی پـوتن به نهێنی سه‌روه‌ت و سامانێـکی زۆری بۆ خۆی کۆکردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و ئه‌وانه‌شی به دۆستیان نازانێت وەلاوەیان دەنێت.
سەبارەت به‌و ڕاپـۆرته‌ی ساڵی 2007 ی ده‌زگای CIA که مه‌زه‌نده‌ی کردبوو سه‌روه‌ت و سامانی پـوتن 40 ملیار دۆلارە، که‌ناڵی بی‌بی‌سی ده‌ڵێت شووبین ئاماده نه‌بوو لەم بارەیەوە قسه‌بکات، به‌ڵام گوتویه‌تی سه‌رۆکی ڕووسیا سهروهتێـکی ئێجگار زۆری هه‌یه.
شووبین ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو ڤلادیمیر پـوتن ئەو سەروەتەی بۆخۆی کۆکردووەتەوە لە کاتێـکدا به فه‌رمی موچه‌ی ساڵانه‌ی له ده‌وری 110 هه‌زار دۆلارە. دەڵێت ماویەکی دورودرێژە فێرکراوە چۆن سەروەتە ڕاستەقینەکەی خۆی بشارێتەوە.
مانگی چواری ساڵی 2015 لە مۆسکۆ ڕاگەیەندرا، داهاتی سەرۆکی ڕووسیا لە ماوەی ساڵی 2014 تەنها 7.65 ملیۆن ڕۆبڵ بووە، واتە (119 هەزار دۆلار)، لەگەڵ دوو ئەپارتمانی سادەی هەیە.
پاش ئەوەی ڕووسیا نیمچە دورگەی کریمەی ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی، ئەمەریکا وەکو فشارێک سزای سەپاند بەسەر کاردارە ڕووسەکانی سەر بە پوتن، لەوانە گینادی تیمشێنکۆ کە خاوەنی کۆمپانیای کۆنڤۆرە و کاری بازرگانی بە نزیکەی3% ی نەوتی نێو بازاڕەکانی جیهان دەکات.