پـۆلیسی مەکەدۆنیا دەڵێت هەڵمەتێـکی دەسـتگیرکردنی ئەنجامداوە لە شاری سکۆپـیەی پایتەخت و چەند شارێـکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی و لە ئاکامدا 9 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە گومانی ئەندامێتی لە داعش، هەروەها هەوڵ دەدەن 27 کەسی دیکەش لەسەر هەمان گومان دەستگیربکەن.
ئیڤۆ کۆتەڤیسکی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی مەکەدۆنیا ڕۆژی پـێـنجشەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت هەموو ئەو کەسانە مەکەدۆنین و گومانیان لێدەکرێت لەوەدا بووبن بەرەو سوریا و عێراق بڕۆن تاوەکو پەیوەندی بە داعشەوە بکەن.
جێی ئاماژەیە پـێشـتر مەکەدۆنیا ژمارەیەک هاوڵاتی خۆی ڕاپـێچی بەردەم دادگا کردبوو بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە، بە لایەنی کەم حکومی زیندانی 4 سـاڵیان بۆ بڕاوەتەوە.