شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان داعش و گەنجانی شاری سرتی لیبیا هەڵگیرساوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 13 کەس کوژراون و 49 کەسی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە لەشکری لیبیا گوتی زۆربەی قوربانیـیەکان لە خێڵی ئەلفرجانن و گولـلە و پارچە تۆپی چەکدارانی داعشیان بەرکەوتووە.
گوتیشی داعش بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەکەی تۆپباران کردبوو و بەهۆیەوە 11 ماڵ و 7 فرۆشگا زیانیان پـێگەیشتووە.
هەروەها لە شەڕەکەدا 3 چەکداری داعشیش کوژراون و چەکدارێـکیشیان کە خەڵکی وڵاتی چادە لە لایەن گەنجەکانەوە دەسـتگیرکراوە.
سەرچاوەکە گوتیشی چەکدارانی داعش لەسەر بینا بەرزەکاندا خۆیان دامەزراندووە و هاوکات بە نێو گەڕەکەکان دەگەڕێن و ماڵان دەپشـکنن.