جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌ی کرد ئه‌و پـرۆژه بڕیاره به‌بێ گۆڕانکاری په‌سه‌ندبکه‌ن که سه‌باره‌ت به ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له ئه‌نجومه‌نی سینات په‌سه‌ندکرا.
ڕۆژی هه‌ینی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، جان کێری ئه‌م داوایه‌ی کرد و گوتی پـرۆژه بڕیاره‌که که زۆربه‌ی زۆری سیناتۆره‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌سه‌ندیانکرد "ڕێکه‌وتنێـکی گونجاو و جێی قبوڵه."
پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد 150 ئه‌ندامی کۆنگرێس یاداشتنامه‌یه‌کیان واژووکردووه که تیایدا پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌ن و ده‌ڵێن پـێویسته بتوانێت به‌بێ ده‌سـتێوه‌ردان دانوسـتاندن بکات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئێسـتا وتووێژه‌کان ده‌بێت له‌سه‌ر ورده‌کاریـیه‌کان بکرێن هه‌تاکو به ڕێکه‌وتنێـک ده‌گه‌ن.
به‌پـێی پـرۆژه بڕیاره‌که سه‌رۆک ئۆباما ناتوانێت ئه‌و سزایانه‌ی کۆنگرێس سه‌پاندوونی به‌سه‌ر ئێران‌دا لابه‌رێت هه‌تا پاش به لایه‌نی که‌م 30 ڕۆژ له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و پـێنج زلهێزه‌که‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به ڕێکه‌وتنێـکی کۆتایی ده‌گه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو کۆنگرێس له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێـکه‌وتنـنامه‌که هه‌ڵبسه‌نگێنێت.