کاربه‌دسه‌تانی عێراقی ده‌ڵین هێزه‌کانی له‌شکر و پـۆلیس و خێڵە سووننەکان شکستیانهێناوە بە هێرشێکی داعش له پارێزگای ئه‌نبار و کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەن.
له‌و باره‌یه‌وه " عذال ئه‌لفه‌هداوی " ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای ئه‌نبار گوتی ملیتانانی چەکدارانی داعش له ده‌مێکی زووی هەینی به هاوه‌ن و 5 ئوتومبیلی پڕ ته‌قه‌مه‌نی په‌لاماری شارۆچکه‌ی خالیدیه‌ی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕومادی، ناوبراو ده‌شڵێت چه‌کدارانی داعش دوای یه‌ک کاژمێر له شه‌ڕوپێکدادان، پاشه‌کشه‌یان کرد و ته‌رمی 12 کوژراویان به دوای خۆیاندا به‌جێهێشت.
هەروەها به‌رپرسانی سه‌ربازی و پۆلیسی عێراقی دەڵێن لە شەڕەکەدا 10 سەربازیش کوژراون.
بەپـێی کاربەدەسـتێـکی ئاسایشی عێراق فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵێـکی گرنگیان لە شەڕەکەدا بینیوە و 20 ماشێنی داعشیان تێـکشکاندووە.