کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا لە سەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار لە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا نزیکبووەتەوە و خۆشبەختانە بەریەک نەکەوتوون.
جەنەڕاڵی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا جێف هاریگیان ئەمڕۆ هەینی گوتی ڕووداوەکە شەوی 17 ی ئەم مانگە بووە، کاتێـک ئەو فڕۆکە ڕووسیـیە لەگەڵ فڕۆکەیەکی چاودێری گەورەدا بووە و لە فڕۆکە ئەمەریکایـیەکە نزیکبووەتەوە بە شێوەیەک کەمتر لە 800 مەتر لە یەکەوە دوربوون.
کاربەدەسـتێـکی دیکە بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت هەردوو فڕۆکەکە بە ئاستێـک لە یەک نزیکبوون کە فڕۆکەوانە ئەمەریکایـیەکە گوێی لە دەنگی فڕۆکە ڕووسیـیەکە بووە. گوتیشی فڕۆکەوانە ئەمەریکایـیەکە هەوڵی دابوو لە ڕێگەی ئامێری بێ تەلی فڕۆکەکەی پەیوەندی بە فڕۆکەوانە ڕووسیـیەکە بکات، بەڵام هیچ وەڵامی نەبووە. بۆ ڕۆژی دوایی کاربەدەسـتانی ڕووسیا پەیوەندیـیان بە هاوتا ئەمەریکایـیەکانیان کرد و بۆیان ڕوونکردوونەتەوە فڕۆکەوانەکیان فڕۆکە ئەمەریکایـیەکەی نەدیبوو.