سه‌ره‌تای ئه‌م ههفتەیه ڕۆژنامه‌وانانی ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌پاکستان و عێراق تووشی لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان بوون، یه‌کێک لهڕۆژنامهوانهکان پهیامنێرە له‌به‌شی دیوا (پەشتۆن) و ئه‌وی تریش له‌به‌شی کوردی.
ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا که ته‌نها کاری خۆیان ئه‌نجامداوه و ڕاپۆرتی ووردیان ناردوه، له‌لایان هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه تووشی لێدان و هه‌راسانکردن بوونەتەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌نگی ئه‌مەریکا خاتو ئاماندا بینیت گوتی "ترس و تۆقاندن ته‌نها کاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت ، ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رخستنی ڕاستی پاشگەز نابێته‌وه".
نعمهتوڵا سهرهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌به‌شی دیوا شه‌وی پێنجشه‌ممه 12ی مانگی 5 له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌کۆتایی ئه‌رکێکی بۆ ماڵی خۆی له‌خاڵێکی پشکنین له‌شاری چه‌مه‌ن له‌هه‌رێمی بەلوچستان له پاکستان له‌لایان پۆلیسی خۆجێییه‌وه هێرشی کراوه‌ته سه‌ر. کاتێک سه‌رهه‌ندی وه‌ک په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مەریکا خۆی ناساندووه، پۆلیس به‌توندی لێیانداوه و لووتیان شکاندووه. له‌کۆتایدا ڕێبوارێک له‌وێ کەوتۆتە نێوان و توانیویه‌تی کارمه‌ندانی ده‌سه‌ڵات ڕازیبکات ئازادی بکه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینیش ڕۆژنامه‌وانانی خۆجێیی لهشامان بۆ شه‌رمه‌زارکردنی تووندوتیژی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. زاراوەی پەشتۆ لە بەشی دیوا یەکێکە لە بەشە ناودارەکانی ده‌نگی ئه‌مەریکا و هه‌واڵی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ی سنوری باکوری خۆرئاوای پاکستان ده‌گوازێته‌وه.
هه‌روه‌ها خاتو ژیار محه‌مه‌د په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌کاتی ڕۆماڵکردنی خۆپیشاندانێک له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێک له‌شاری سلێمانی له‌کوردستانی عێراق هێرشی کراوه‌ته سه‌ر. کارمه‌ندێکی هێزی ئاسیشی کوردی داوای کامێرا و تهلهفوونی خاتو ژیاری کردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی لێکردوه ئەگەر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ داواکه‌ی ئه‌و نه‌بێت. کاتێکیش ڕه‌تی کردۆتەوە کارمه‌نده‌که مسته‌کۆڵه‌ی له‌سه‌ری داوه و چاویلکه‌کانی شکاندوه، خاتوو محه‌مه‌د توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ئامێر و که‌ره‌سته‌کانی بکات و لهڕۆماڵکردنی خۆپیشاندانه‌که به‌رده‌وام بووە، لهکۆتیشدا کارمه‌نده‌که‌ی ئاسایش له‌لایان کارمهندانیدیکهی ئاسایشه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاندنی حکومی "داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی پاکستان و عێراق و شوێنەکانی تری جیهان ده‌کات ده‌ست له‌م جۆره کارانه‌ی تووندوتیژی هه‌ڵگرن، که‌ته‌نها مه‌به‌ستی ده‌مکوتکردنی ئازادی ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆیه"، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاندنی حکومی و به‌ڕێوه‌به‌ر جان لانسنگ ڕایگەیاند " هه‌ڕشه کردن له‌کاری ڕۆژنامه‌وانی بێبه‌ش کردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤایه‌تیه و ده‌بێت حکومه‌ته‌کان پشتیوانی له‌ومافه بکه‌ن".
تێبینی:
ڕادێۆ و ته‌له‌فیزێۆنی به‌شی دیوا له‌ده‌نگی ئه‌مەریکا هه‌واڵ و زانیاری بۆ ناوچه‌ی سنوری نائارامی نێوان پاکستان و ئه‌فغانستان ده‌خاته به‌رده‌ست، که‌زیاتر له 50 ملێۆن که‌سی پەشتۆنی لێ ده‌ژی، ناوچه‌که سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆجه‌یی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و هه‌واڵ ده‌رباره‌ی هه‌رێمه‌که‌وه و نێوده‌وڵه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمەریکای لێ نییه، ئۆپه‌راسێۆنه سه‌ربازیه‌کان و کاری جیهادیی گرووپه تووندڕه‌وه‌کان باڵی به‌سه‌ر میدیای تایبه‌تی ناوچکهو وڵاتەکەدا کێشاوه، هه‌روه‌ها به‌شی دیوای ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌ڕێگای بنکه‌ی دیجتاڵ و په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ساتلایت و ئینته‌رنێته‌وه بۆ ماڵان ده‌گاته ئه‌م ناوچه هه‌ستیاره.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌ڕێگای ڕادێۆ و ته‌له‌فیزێۆن و ئینته‌رنێته‌وه ده‌گاته بیستەاران و بینه‌ران، سه‌رباری ئه‌مەش به‌یانیان له‌ڕێگای شه‌پۆلی کورت و درێژه‌وه په‌خش ده‌کرێت، به‌رنامه‌کانی به‌شه‌که به ئێف ئێم له‌چه‌ند شارێکی عێراق په‌خش ده‌کرێت، له‌وانه هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکوک، موسڵ، به‌غداد و به‌سره.
هه‌روه‌ها به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا ڕاپۆرتی ڤیدێۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی به‌شه‌که بڵاوده‌کاته‌وه. ئامانجی به‌رنامه‌کانی ده‌نگی ئه‌مەریکا زیاتر له 30 ملێۆن کورده له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئۆراسیا ده‌ژین، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی یه‌ک ملێۆن کوردی له ئه‌وروپا و باکووری ئهمەریکان.