هاوبه‌ندیـیه‌کی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که له چه‌ند گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا پێـکهاتووه، ده‌ڵێت ژنێکی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ 5 منداڵی که له سوریا ده‌ستگیرکرابوون، توانیویانه ئازادیان بکه‌ن.
به‌ره‌ی ناسراو به (الجبهة الشامية) به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکردووه و تیایدا نووسیویه‌تی له کرده‌وه‌یه‌کدا به ناوی ئه‌لنه‌سیم ئه‌و ژنه و منداڵه‌کانیان ئازادکردووه و ڕاده‌سـتی بنه‌ماڵه‌که‌یان کردوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پشـتڕاستیکردووهتهوه ژنێـکی به‌ریتانی و 5 منداڵی له تورکیا بێ سه‌روشوێن بوون، به‌ڵام خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که نه‌یگوت ئایا ئه‌م ژنه و منداڵه‌کانی که له سوریا ئازادکراون هه‌مان که‌سن یان نا.
گوتی " ئێمه به‌رده‌وامین له کارکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئه‌م ژن و منداڵانه هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که بێ سه‌روشوێن بووبوون له تورکیا یان نا."
هاوبه‌ندیـیه‌که له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی خۆی نووسیویه‌تی ئه‌و ژنه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌خۆی و منداڵه‌کانی چووه بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی داعش له ناوچه گوندیـیه‌کانی حه‌له‌ب هه‌تا هاوسه‌ره‌که‌ی قایل بکات واز له داعش بهێنێت و له‌گه‌ڵی بۆ به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ی ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه. پاشان ژنه‌که هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش ڕزگاری بێت، به‌ڵام له لایه‌ن گروپێـکی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه ده‌سـتگیرکرابوو. دواتر هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان توانیوتی ئازادی بکات.