پاش هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەسـتپـێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریـیەکان، ناڕەزایی لە نێو خەڵکی دروسـتبووە و ڕۆژانە دەڕژێنە سەر شەقامەکان، حکومەتیش لە بەرامبەردا بە سەدان کەسی لێ دەسـتگیرکردوون.
ڕۆژی هەینیش پـێـکدادان لە نێوان خەڵکی و هێزەکانی پـۆلیس لە شـارۆچکەی سنووری سلۆپی ڕوویدا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 3 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون و 9 کەسیش دەسـتگیرکروان.
خەجیجان فارقین پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە و هەروەها ڕۆبین ڕەشڤان وتووێژی لەگەڵ فەرهاد ئەنجو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی هەدەپە کردووە.