ئاژانسی نیمچه فه‌رمی فارس له ئێران ڕاپۆرتی داوه سه‌باره‌ت به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی مانگی سوری ئێرانی له جیبۆتی.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت فڕۆکه‌که کۆمه‌ک و یارمه‌تی پێیه بۆ یه‌مه‌ن و باری 20 تۆن کۆمه‌کی پێویستی مرۆڤانه‌ی هه‌ڵگرتووه.
ڕۆژی 21 ئه‌م مانگی پێنجه‌ش که‌شتیه‌کی بارهه‌ڵگری ئێرانی وه‌ک ده‌گوترێت یارمه‌تی کۆمه‌کی پێبووه بۆ یه‌مه‌ن گه‌یشته جیبۆتی، به‌ڵام دوو ڕۆژ دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی جیبۆتی ڕێگه‌یان به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانی نه‌دا که ئه‌میشیان وه‌ک ئێران ده‌ڵێت کۆمه‌ک و یارمه‌تی پێبووه بۆ په‌نابه‌رانی یه‌مه‌نی.
پێشتریش ئێران هه‌وڵی ده‌دا به فڕۆکه یارمه‌تیه‌کانی بگه‌یه‌نێته یه‌مه‌ن له ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعاوه به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
له‌و ده‌مه‌شه‌وه تاران قایل بووه هه‌ر کۆمه‌ک و یارمه‌تیه‌ک بۆ یه‌مه‌ن ده‌نێرێت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بپشکندرێت.
هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه سه‌رهه‌ڵداوانی حوثیه‌کانی کردۆته ئامانجی هێرشه ئاسمانیه‌کانی له یه‌مه‌ندا.
عه‌ره‌بستانی سعودیه و ڕۆژئاواش ئێران به پشتیوانکردنی له‌شکریانه‌ی حوثیه‌کان گوناهبار ده‌که‌ن، هه‌رچی تاران و سهرههڵداوانیشن نکوڵی ده‌که‌ن.