له چوارچێوه‌ی پـیاداچوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ژنیڤ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کرا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان و هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشۆینی توندی ئاسایشی له ئه‌مه‌ریکا.
جه‌یمس کادۆگان به‌رپرس له به‌شی مافه‌کانی مرۆڤ له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک دۆسێی گرنگی ئه‌م دواییانه کرد، له‌وانه کوشتنی پـیاوێکی ڕه‌ش پێستی بێ چه‌ک به ده‌سـتی پـۆلیس. گوتی پێویسته ئه‌مه‌ریکا باشتر کاربکات بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ.
گوتیشی ئه‌و ڕووداوانه وه‌هامان لێ ده‌کات کاری زیاتر و ڕژد بکه‌ین بۆ باشترکردنی ڕێوشوێنه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها سزای له‌سێداره‌دان له ئه‌مریکا بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ڕاکێشان و ژماره‌یه‌ک له وڵاتان داوای نه‌هێشتنی ئه‌و سزایه ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی تریان ده‌ڵێن هێچ نه‌بێت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت به‌لایه‌ن که‌م هه‌نگاو بنێت بۆ جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌م سزایه به‌سه‌ر که‌سانی نه‌خۆشی ده‌روونیـیان هه‌یه.
سه‌باره‌ی به مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کرێکارانی کۆچبه‌ر، شانده‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنی مافه‌کانیان بدرێت.
له دانیشنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌روه‌ها باسیش له کۆمه‌ڵێـک بابه‌تی دیکه کرا، له‌وانه لێکۆڵینه‌وه‌کانیCIA و به‌رده‌وامبوونی زیندانیکردن له گوانتانامۆ به‌ی کوبا و هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و کاره‌کانی چاودێری له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانیـیهوه.