حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت داوای لێبوردن کردن له وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن گه‌وره ئه‌ندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه (په‌که‌که) به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه له‌و وڵاته‌دا نابێته هۆکارێک بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی په‌که‌که له ئه‌ڵمانیا.
په‌که‌که له ساڵی 1984 دا چه‌کی هه‌ڵگرت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردی تورکیا.
له ساڵی 1993 دا ئه‌ڵمانیا پارتی کرێکارانی کوردستانی قه‌ده‌غه کرد دوای ئه‌و هێرشانه‌ی لایه‌نگرانی په‌که‌که کردبوویانه سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی تورکیا و هه‌روه‌هاش گۆڤارێکی ئه‌ڵمانی.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ دوو که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیدا جه‌میل بایک گه‌وره ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێت " ده‌خوازم به ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه داوای لێبوردن له گه‌لی ئه‌ڵمانیا بکه‌م وچیی دی شتێکی له‌وشێوه‌یه ڕووناداته‌وه."
ئه‌مڕۆش هه‌ینی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی جه‌میل بایک زه‌مینه ناڕه‌خسێنێت بۆ حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌یدا له‌سه‌ر په‌که‌که.
ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان له وتووێژی ئاشتیدایه له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره.