له په‌راوێزی کۆنگره‌ی وڵاتانی هه‌ردوو کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکا، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ بروونۆ ڕۆدڕیگه‌ز هاوتا کوبایـیهکهی کۆبووه‌وه. ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاست باڵای نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه له پاش ده‌یان سـاڵ.
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی کۆبوونه‌وه‌که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له یه‌کێـک له ئوتێله‌کانی په‌نه‌ما سیتیی پایته‌ختی په‌نه‌ما به‌ڕێوه‌چووه. گوتیشی کۆبوونه‌وه‌که زۆر ئه‌رێنی بووه و هه‌ردوو لایان کۆکبوون که‌وا هه‌نگاوی پاشیان ناوه به ئاڕاسته‌ی باشکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان.
کاربه‌ده‌سـته‌که ڕوونی نه‌کرده‌وه هه‌نگاوه‌کان چین، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه کرد هه‌ردوولا به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوانیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی وێنه‌یه‌کی هه‌ردوو وه‌زیری بڵاوکردووه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی به ڕوویه‌کی خۆشه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کدا ته‌وقه ده‌که‌ن. هه‌ردووکیان له کۆنگره‌ی Summit of the Americas به‌شداری ده‌که‌ن که ڕۆژی هه‌ینی له شـاری په‌نه‌ما سیتی ده‌سـتپـێده‌کات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباماش ئاماده‌ی کۆنگره‌که ده‌بێت. کاربه‌ده‌سـتانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕه‌نگه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنگره‌که سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕائوول کاسترۆ سه‌رۆکی کوبا کۆبـبێته‌وه.