ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بەرەبەیانی چوارشەممە بڕیارێکی پەسەند کرد تیایدا ڕێسا سەرەکیەکانی چۆنێتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی سەرۆک ترامپ دیاریدەکات
سەرۆک ترامپ دەڵێت لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرۆکایەتی ئەمەریکای گرتووەتە دەست، بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی توانیویەتی ئابوری وڵاتەکە ببوژێنێتەوە و گەشەی پێبدات
ئەمڕۆ و هەموو ساڵێک لە ئەمەریکا لە سێـیەم دووشەممەی مانگی یەک، پـشوودانی فەرمیـیە بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی مارتن لوثەر کینگ، ئەو کەسەی لە ئەمەریکا داکۆکی لە مافە سیڤیلیـیەکان دەکرد
دادگایەکی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە دادگاییکردنی وەرگێڕێکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی کە لەگەڵ لەشکری ئەڵمانیا لە ئەفغانستان کاری کردووە و تاوانبارە بە سیخوڕیکردن بۆ ئێران
سەرچاوە ئاسایشی و تەندروستیـیەکان لە عێراق دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی باشوری وڵاتەکە دەیان خۆپـیشاندەر برینداربوون
گەورە دیپـلۆماتی ئەمەریکا بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران دەڵێت وڵاتەکەی سزای سەپاندووە بەسەر ئەفسەرێکی ئێرانی کە بەرپـرسە لە کوشتنی 148 کەس لە ناوچەی ماشەهری باشوری ڕۆژئاوای ئێران
وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا بڕیاری دا بەپـێی ڕێساکانی نەهێشتنی تێرۆرزم تەواوی حزبوڵڵای لوبنان سزا بدات
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە ئێستادا دەستیکردووە بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا بە مەبەستی پـشتیوانیکردن لە حکومەتەکەی فایز ئەلسەڕاج
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمان بۆ کشانەوەی هێزە بیانیـیەکان لە عێراق پـێویستی بە حکومەتێکە کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، بۆیە ئەرکی حکومەتی داهاتوو دەبێت
میسر بنکەیەکی نوێی هێزی دەریایی وڵاتەکەی کردەوە کە بە گەورەترین بنکەی لەو جۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، ئەمەش لە کاتێکدا گرژیـیەکانی نێوان میسر و تورکیا ڕوو لە زیادبوونە
کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەو هێرشە موشەکیـیەی شەوی سێشەممە کرایە سەر بنکەی تاجی لە باکوری بەغدا هیچ مەترسیدار نەبوو، تەنیا یەک موشەک لە دوری 2 کیلۆمەتر لە بنکەکە کەوتووە
کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەڵێن هێزەکانی پـۆلیسی وڵاتەکەیان بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتێکی پـشکنینیان لە 4 هەرێمی ئەڵمانیا ئەنجامداوە لە پاش گومانکردن لە کۆمەڵێک موسڵمانی چیچانی لەوەی پـلان بۆ هێرش دابنێن
دەسەڵاتدارانی تورکیا 115 ئەفسەر و سەربازی دیکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە تۆمەتباری دەکات بە هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەی ساڵی 2016.
چەند پارچە ڤیدیۆیەک ڕەوانەی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران بنکە لە نیویۆرک کراون و تیایاندا نیشان دەدرێت هێزەکانی حکومەتی ئێران گازی فرمێسک ڕێژ لە دژی خۆپـیشاندەران بەکاردەهێنن و تەنانەت تەقشیان لێ دەکەن تاوەکو بڵاوەیان پـێبکەن
ڕۆژنامەوانێکی عێراقی خۆی و وێنەگرەکەی کوژران لە پاش چەند کاتژمێرێک لەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیـیدا ڕەخنە گرت لە دەستگیرکردنەکانی ئەمڕۆی ناو شاری بەسرە، دەڵێت لایەنی سێـیەم دەستی تیایدا هەیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە ئێستادا هەر شاندێک ڕەوانەی عێراق بکات تەنیا بۆ وتووێژکردنە لەسەر چۆنیەتی باشکردنی پەیوەندی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتە، نەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا
سەرۆک وەزیری عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد نوێنەری خۆیان بۆ عێراق بنێرن تاوەکو میکانیزمێک دابنێن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکان لە عێراقدا.
دوو کاربەدەستی ئەمەریکایی دەڵێن هەتا ڕادەیەکی زۆر لەو بڕوایەدان فڕۆکە ئۆکرانیـیەکەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە کەوتە خوارێ لە نزیک تاران، لە ئەنجامی موشەکێکی دژە ئاسمانی بووە
وتارێکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕەخنەی توندی لە نێو عێراقییـیەکاندا لێکەوتەوە کە تیایدا ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران وەک ڕێبەری خۆی ناودەبات
جواد ئەلتڵێباوی فەرماندە لە حەشدی شەعبی دەڵێت ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن حەشد بە موشەک ناوچەی سەوزی کردووەتە ئامانج، ڕاست نین وە حەشد هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بوونی لەشکری بیانی نیـیە
زیاتر نیشـان بده