پۆلیس دەڵێت پاش ئەوەی دوو گومانبار تەقەیان لە بنکەیەکی پۆلیس کردووە، دەربازبوون و هێشتا نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون.
وەزیری بازرگانی ئوسترالیا دەڵێت، ئەو بڕیارەی چین جێی مەخابنە، بەڵام مەرجیش نییە ببەسترێتەوە بەو ناکۆکیانەی لەنێوان چین و ئوسترالیادا هەن.
کوژرانی جۆرج فلۆید، لە تۆکیۆش ژاپۆنییەکان دێنێتە دەنگ
وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور دەڵێت بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی لەشکری کۆریای باشور دەکات و دەشڵێت هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە ئامادەباشن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
لەشکری تورکیا مانۆڕێکی ئەنجام دا بە بەشداری هێزی دەریایی و ئاسمانی لە دەریای ناوەڕاستدا، ئەمەش لە کاتێکدا گرژیـیەکان لەسەر لیبیا لە ناوچەکە زیاتربوون
پـیاوێکی بەلجیکی دەڵێت لە ماوەی ئەو سێ مانگەی ڕابردوو کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ماڵەوە ماوەتەوە، توانیویەتی نزیکەی 1500 کیلۆمەتر لەسەر ئامێری وەرزشی بڕوات
کۆمپانیای تویتەر دەڵێت 32,242 ئەکاونتی داخستووە بەهۆی پـێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەیان، لەوانە 7340 ئەکاونتی سەر بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار بوون
ئۆفیسی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی هاوبەشی وڵاتەکەی و عێراقی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی وتووێژی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات
سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگەی بە وەزارەتی دەرەوە و دارایی وڵاتەکەی داوە سزا بەسەر هەر کاربەدەستێکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بسەپێنن ئەگەر بەبێ ڕەزامەندی ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لەسەر سەربازانی ئەمەریکایی بکات یان تۆمەتیان ئاڕاستەبکات
دادگایەکی تورکیا بڕیاری زیندانی زیاتر لە 8 ساڵی بۆ کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ دەرکرد بە تۆمەتی "یارمەتیدانی گروپـێکی تێرۆرستی"، ئەمەش بۆی هەیە گرژیـیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرە زیاتربکات
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئەفریکایی بوو بە سەرۆکی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە
دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای گەورەترین گۆڕانکاری لە یاساکانی پۆلیس دەکەن، ئەمەش زەمینە خۆشدەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ سەرۆک ترامپ کە داوای پیادەکردنی یاسایەکی توند دەکات
سەرۆک ترامپ ڕەخنەی لە کۆڵن پاوڵ گرت، پاش ئەوەی گوتبووی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەنگ بە سەرۆک ترامپ نادات، بەڵکو دەنگ بە جۆو بایدنی دیموکرات دەدات
پاش ئەوەی کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند سەدان پەیج و ئەکاونتی ساختەی داخستووە کە سەرچاوەکانیان هەرێمی کوردستان بووە، کۆمپانیای گرافیکای بنکە لە نیویۆرک زانیاری زیاتری لە بارەیانەوە بڵاوکردووەتەوە
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو 3 پەرلەمانتارەیان دەسـتگیرکرد کە ڕۆژی پـێنجشەممە لە پـرۆسەیەکی دەنگداندا لە پەرلەمان ئەندامێتیان لێ سەندنەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوپاسی ئێرانی کرد پاش ئەوەی هاوڵاتیـیەکی ئەمەریکایی ئازادکرد کە لە ساڵی 2018 وە لەو وڵاتە لە زینداندا بوو
پەرلەمانی تورکیا مافی ئەندامێتی پەرلەمانی لە 3 پەرلەمانتار سەندەوە کە دووانیان لە پارتی دیموکراتی گەلانن (هەدەپە) و ئەوی دیکەیان لە پارتی کۆماریـیە (چەهەپە).
ژمارەیەک خۆپـیشاندەر بەڕێوەبەری تەندروستی زی قاری باشوری عێراق ناچاردەکەن کاغەزێک واژوبکات کە تیایدا داوای دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بکات لە پـۆستەکەی
بەڕێوبەری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا بۆ نەخۆشییە درمییەکان دەڵێت هەر ڤاکسینێک بۆ نەخۆشی کۆرۆنای جۆری کۆڤید – 19 دروستبکرێت ڕەنگە نەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژدەم بەرگری بە جەستەی مرۆڤ بدات لە دژی نەخۆشیـیەکە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ڕایسپاردووە سەرۆک شارەوانیـیەکان و فەرمانڕەوای ویلایەتەکان هەنگاوی پـێویست بنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، ئەگەر نا ئەوا فەرمان دەکات لەشکر بە کارەکە هەستێت و بە خێرایی کێشەیان بۆ چارەسەر بکات
زیاتر نیشـان بده