پەیمانگای ئەمەریکی (المعهد الأمریكي للغة الأنجليزية) لە ناوچەی غەدیری شاری نەجەفی باشوری عێراق تەقینراوەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەر بیناکەی کەوتووە.
بەهای لیرەی تورکی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئاستکی زۆر نزمی بێ پـێشینە و لە ئێستادا وەبەرهێنەران چاوەڕوانن ببینن بانگی ناوەندی تورکیا چ ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند کەسێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک کۆسۆڤۆیی دادگایی دەکات کە لە ساڵی 2015 وە پەیوەندی بە داعش لە سوریا کردبوو و لەگەڵیاندا ماوەتەوە هەتا ئەو کاتەی لە ساڵی 2019 دەستگیرکراوە
هاوکات کە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا دژ بە ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسێکی سەر بە حزبوڵڵا ڕاگەیەنرا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی حیزبوڵا لە گەندەڵی و لە خشتەبردنی خەڵکی لوبنان دەستی هەیە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای سەپاندووە بەسەر کۆمپانیایەک و گروپـێک و 45 کەس کە کاری هاککردن و سیخوڕی سەر ئنتەرنێت بۆ حکومەتی ئێران دەکەن
سەرۆک ترامپ ڕێکەوتننامەی ئیبراهیمی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین واژوکرد کە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتە عەرەبیـیەیە
پۆلیس ڕایگەیاند بکوژێکی ئیتاڵی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ جاری حەوتەم لە زیندان هەڵهاتبوو، ڕۆژی سێشەممە لە کاتێکدا خۆی لە شوێنی مەڕ و ماڵاتدا حەشاردا بوو، دەستگیر کرا
سەرۆکی ئەمەریکا هوشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت هەر هێرشێک بکاتە سەر ئەمەریکا ئەوا وەڵامدانەوەی ئەمەریکا هەزار جار بەهێزتر دەبێت
لەوەتای شەپۆلی ناڕەزایی دەستی پێکردووە پاش سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوە مشتومڕ لەسەرەکەی لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 9ی مانگی هەشتدا، لوکاشینکۆ، پرسی گۆڕانکاری لە دەستوردا وەک ڕێگەیەک بەکارهێناوە بۆ وەڵامدانەوەی خواستی گشتی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی ڕای گشتی داوای دەکات لە بێلاڕوس.
ساڵانە نزیکە 1000 ژن لە پاکستان دەکوژرێن بەناوی شەرەفەوە، بەهۆی ئەوەی وەک دەگوترێت پێشێلی ڕێنوماییە کۆنەپارێزییەکان دەکەن لە ڕووی خۆشەویستی و ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران، ڕۆژی یەکشەممە ئیدانەی لە سێدارەدانی ئەفکاری کردوە و لە پەیامێکدا بە زمانی فارسی لە ئەژماری فەرمی تویتەری باڵیۆزخانەکەدا بڵاوکرایەوە.
هەردوو دەسەڵاتی باڵا لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززەی فەلەستینیەکان ئەم ڕێککەوتنانەی ئەمریکا ناوبژی تیادا کردوون بە "لێدانی خەنجەرێک لە پشتی گەلی فەلەستین" ناودێر دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی لەشکری لوبناندا ئاماژە بەوە کراوە " هاوکاتی هێرشکردنە سەر تێرۆریستێکی لەلایەن یاساوە داواکراوە، تەقە لە دەستەیەکی چاودێری لەشکری کراوە و هەروەها بە هەنارۆکیش هێرش کراوەتە سەر سەربازەکان."
وتەبێژی ئانگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە بەرلین بە پەیامنێرانی وتووە یارمەتیدانی ئەوانەی لەژێر تەمەنی 18 ساڵیەوەن "هەنگاوی یەکەمە" بەڵام دەشڵێت هێشتاش کاری زیاتر ماوە و پێویستە بکرێن بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی نزیکەی 12 هەزار کۆچبەر
ناردنی ئەو کەشتییە بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بووە هۆکاری نائارامی لەو ناوچەیەدا، بەتایبەتیش کاتێک ئانکەرە ژمارەیەک کەشتی هێزی دەریایی خۆیی ناردە ئەو سنورە ئاویانەی مشتومڕیان لەسەرە.
سەرەک وەزیری عێراق ژمارەیەک ئاڵوگۆڕی کردووە لە پۆستەکانی حکومەتەکەیدا هاوکاتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابوری لە عێراقدا
حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان، لە قۆناغی بەرایی دانوستاندنەکانیاندان لە دۆحە، پایتەختی قەتەر وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە 19 ساڵی خوێنڕشتن لە ئەفغانستاندا.
هۆکارەکانی پشت دەست لەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ وڵاتی چین نادیارن و وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی چین دەڵێت هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی لەسەر ئەم دەست لە کار کێشانەوەیە بە دەست نەگەیشتووە.
فەرماندەی باڵای لەشکری ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند ژمارەی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق لە 5 هەزارەوە بۆ 3 هەزار سەرباز کەمدەکرێنەوە.
کەسێکی سیاسی لە سریلانکا کە لەسەر تاوانی کوشتن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد وەک ئەندامێکی نوێی پەرلەمان.
زیاتر نیشـان بده