هێشتا پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە حەوت ویلایەتی ئەمەریکا بەردەوامە و خەڵکی بە تامەزرۆوە چاوەڕوانن بزانن ئایە سەرۆک ترامپی کۆماری بۆ چوار ساڵی دیکە وڵاتەکە بەڕێوەدەبات یاخود جۆو بایدنی دیموکرات شوێنی دەگرێتەوە
تورکیا سزای دارایی سەپاند بەسەر کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیای وەکو فەیسبوک و تویتەر و یوتیوب لە پاش ئەوەی ئامادە نەبوون پابەندی یاسایەکی نوێی وڵاتەکەی بن کە کۆمپانیاکان ناچار دەکات ئەو پـۆستانە بسڕنەوە کە حکومەتی تورکیا داوای سڕینەوەیان دەکات
شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، مەترسی شەڕێکی گشتگیری لە ناوچەکەدا هێناوەتە ئاراوە بەتایبەتیش لەو ڕوانگەیەوەی ڕوسیا لە بەرژەوەندی ئەرمینیا و تورکیا لە بەرژەوەندی ئازەربایجان دەست وەربدەنە شەڕەکەوە.
ئەلقاعیدە داوای تۆڵەکردنەوە دەکات و هەروەها داواش دەکات هیچ دوو دڵییەک نەنوێنرێت وەک دەڵێت "لە کوشتنی هەر کەسێکی بەدکاری بەرامبەر پێغەمبەر بکات."
میدیاکانی ئەفغانستان باسیان لەوە کردووە کە پێشانگایەکی کتێب لەناو زانکۆکەدا کراوەتەوە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران و ژمارەیەک لە گەورە کەسایەتییەکان، کاتێک کە شەڕ ڕوویداوە.
بەنجامین نەتەنیاهۆ لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، خۆی لادا لەوەی بڵێت هیواخوازە کام یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژاردن بباتەوە.
دەستگیرکردنی گومانبارانی هێرشەکەی بە چەقۆ کرا لە کڵێسای نۆتردام لە شاری نیس لە فەڕەنسا بەردەوامە و تەوای گومانبارانیش بۆ لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە هێڵراونەتەوە.
لەشکری ناگۆرنۆ کاراباخ دەڵێت هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەکانی دانیشتوانیان کردووە. وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت، هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا، تەقەیان لە پێگەکانی لەشکری ئازەربایجان کردووە.
بەڕێوبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکان لە تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندووە، 49 کەس لە ئاکامی ئەو بومەلەرزەیە گیانیان لەدەستداوە و 896 کەسیش بریندارن.
بەپێی ئەنجامی ڕاوەرگرتنەکان، بایدن لە پێش ترامپەوەیە، بەڵام مەرج نییە ئەو ڕاوەرگرتنە گشتیانە وەک پێوەرێک بۆ ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن دابنرێت.
بەپـێی دوا ئاماری زیانە گیانیـیەکانی ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەمڕۆ هەینی کە لە دەریای ئیجە لە نزیک تورکیا و دورگەیەکی یۆنانی ڕووی دا، بە لایەنی کەم 12 کەس لە تورکیا و 2 کەس لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە
ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای حکومەتی ئێران دەڵێت فەرماندەی هێزەکانی لەشکر لە پارێزگای مەرکەزی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای تاران بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
تورکیا دەڵێت ڕێوشوێنی یاسایی و دیپـلۆماسی دەگرێتەبەر لە دژی ڕۆژنامەی شارلی ئێبدۆی فەرەنسایی، پاش ئەوەی کاریکاتێرێکی لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارە ڤیدیۆییەکەشیدا داوا دەکات وەک دەڵێت "نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتاو پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا پێویستە هەڵوێستی یەکگرتووی هەبێت دژی تاکڕەوی و شەڕ."
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشەنگی هەوڵەکان بوو بۆ دژایەتیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، بەهۆی ئەو داکۆکییە بەهێزەی دەیکات لە مافی گاڵتەجاڕی بە ئاین، لەپاش کوژرانی مامۆستایەکی فەڕەنسایی کە وێنەی کاریکاتێری موحەمەد پێغەمبەری موسڵمانانی نیشانی خوێندکارەکانی دابوو.
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئەم بۆردومانەی ئەمڕۆ دووشەممەی بە خوێناویترین ڕووداو ناودێرکردووە، لەوەتای کارکردن بە ئاگربەستەکەوە.
تا ئێستا 3 هەوڵ بۆ ئاگربەست لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا هەرەسی هێناوە و تۆپباران کردنی ناوچەکانی دانیشتوان و هەروەها بەرەکانی شەڕیش بەردەوامن.
سەرۆک دانۆڵد ترامپ و هەروەها ڕکابەرەکەی جۆو بایدن، ئەمڕۆ دوو شەممە دواهەمین هەفتەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیان دەستپێدەکەن بەر لە دەنگدانی ڕاستەوخۆ کە بڕیارە ڕۆژی 3ی مانگی یازدە بکرێت.
پۆلیس بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسک ڕژێنیان بەکارهێناوە دژی خۆپیشاندەران کە تایەیان دەسوتاند و بەردیان دەگرتە پردی کۆماری کە هەردوو بەشی بەغدا پێکەوە دەبەستێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چوار وڵاتی ئاسیا دەکات و هەڕەشە و مەترسییەکانی وڵاتی چین تەوەری سەرەکی وتووێژەکانی دەبن.
زیاتر نیشـان بده