خۆپیشاندانەکان دژی هەڵبژاردنەوەی ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ دەکرێن و زۆربەی دانیشتوانی ولاتەکە دەڵێن ساختەکاری لەو هەڵبژاردنەدا کراوە.
خوێندکاران لەمڕۆ یەکشەممەوە دەگەڕێنەوە خوێندنگاکانیان بەڵام لەگەڵ وابەستەبووندا بە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.
شاری سان فرانسیسکۆ لە ستانی کالیفۆرنیای ئەمریکا قەدەغەکردنی هاتوچۆ و ڕێوشوێنی تریش لە ڕۆژی دووشەممەوە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە پەتای کۆنا.
دۆمێنیک ڕاب، لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر کوشتنی ئەو زانا ئێرانییە بە کەناڵی سکای نیوزی ڕاگەیاندووە بەریتانیا دەخوازێت هێورکردنەوەی ڕەوشەکە ببینێت.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی نێوان پادشای ئوردون و سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان لە بەندەری عەقەبە بووە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش "پادشای ئوردون جەختی کردۆتەوە لە ئاشتییەکی ڕەوا و هەمیشەیی و هەروەهاش کۆتاییهێنان بە قەیرانی فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان."
دادوەران دەڵێن هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە بۆ ئەو قسە و باسانەی دەڵێن ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا داواش لە هەموو لایەک کراوە پشودرێژی بپارێزرێت و ژیرانە سەروسەودا بکرێت لەم ڕەوشەدا.
ئەنجومەنی شورای ئێران (پەرلەمان) ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنێکی داخراوی کردووە بە ئامادەبوونی مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران بۆ تاووتوێکرنی ڕەوشی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کوژرانی فەخریزادە.
لە بەریتانیا یاریزان و ڕاهینەرەکانی تیپی مانشستر سیتی و بیرنلی وەستان و چەپڵەیان بۆ ماردۆنا لێدەدا لە کاتی نومایشت کردنی چەند دیمەنێکی ئەم یاریزانە ئەفسانەییە.
لەو ڕاگەیەندراوەی ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە دوای کۆبوونەوەکان هیچ ئاماژەیەک بە قەیرانی خوێناوی ناو وڵاتی ئەسیوبیا نەکراوە. ئەدیس ئەبابا لەگەڵ وڵاتی میسریشدا لە قەیراندایە بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر ڕوباری نیلی شین و ئەو بەنداوە لە تەواوبووندایە.
لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا هەزاران خۆپیشاندەر لە مەیدانی کۆماری کۆبووبوونەوە و بە هەمان شێوە لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی تری فەڕەنسادا هەر ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان کراوە.
وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە دەڵێت "داوا لە هەموو لایەک دەکەین خۆیان لە هەموو ئەو جۆرە کارانە بپارێزن کە دەشێت ببنە مایەی بەرزبوونەوەیەکی نوێی ئاڵۆزییەکان."
داواکاری گشتی ئازەربایجان ڕاگەیەندراوێک لەسەر تەقینەوەی مینێک لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ بڵاودەکاتەوە و بە وروژاندنێکی نوێی ئەرمینیا ناودێری دەکات
سەرچاوە تەندروستییەکانی کۆریای باشور دەڵێن لەوەتای پشتڕاستکردنەوەی یەکەم توشبوو بەم پەتایە، هێندەی ئێستا ئاوەها بە خێرایی نەخۆشییەکە بڵاونەبۆتەوە.
هێرشەکەی ئەمڕۆ شەممە بۆسەر هەرێمی تیگرای کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 6 ملیۆن کەسە و هەروەها بۆسەر پایتەختی هەرێمەکەش، نیگەرانی لای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دروستکردووە.
سەرۆکی ئێران ئاگاهیش دەدات بە نەیارانی تاران و دەڵێت وڵاتەکەی و بەرپرسانی ئێرانیش "زۆر لەوە ئازاترن کە ئەم کارە تاوانکاریە بەبێ وەڵام جێبهێڵن، لە کاتی گونجاودا وەڵامی ئەم تاوانە دەدەینەوە."
خۆپیشاندەران و لایانەگرانی موقتەدا ئەلسەدر بەیەکدا دەدەن
پاش پـێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی شاری ناسریـیەی ناوەندی پارێزگای زی قار و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق عەمید حازم ئەلوائلی سەرۆکی پـۆلیسی زی قاری لە پـۆستەکەی لادا.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA پشتڕاستی کردەوە گەورە زانایەکی ناوەکی وڵاتەکەیان لە نزیک تارانی پایتەخت بە دەستی ژمارەیەک چەکدار کوژراوە
دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدری ڕێبەری بەشێکی شیعەکانی عێراق لە ناوەندی شاری بەغدای پایتەخت گردبوونەوە بۆ دەربڕینی پـشتیوانی خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی ڕێبەرەکەیان لە گرتنەدەستی دەسەڵات.
زیاتر نیشـان بده