ئۆفیسی فەرمانڕەوای شاری ئەستانبوڵ دەڵێت، تا ئێستا 5 کەس دەستگیرکراون و هێزەکانی پۆلیسیش بە شوێن 2 گومانباری تردا دەگەڕێن، یەکێک لەوانەی گیرابوون، ئازادکراوە و دوو کەسی تریشیان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەرن و دووانەکەی تریشیان لە گرتوخانە هێڵراونەتەوە تا ڕۆژی دادگاییکردنیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی لەشکری ئیسرائیلدا ئاماژە بەوە کراوە "لەشکر توانیویەتی کۆنترۆڵی ڕەوشەکە بکات و گەنجەکەش کوژراوە."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقیـیەکەی ئەنجام دا و سەرەخۆشی لێکرد بۆ هێرشە تێرۆستیـیەکانی هەفتەی ڕابردووی بەغدا و پارێزگای سەڵاحەدین، ئەوانەی داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندن
بریکاری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵاتەکەی داوا لە تورکیا و ڕووسیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانیان لە لیبیا بکشێننەوە، چ هێزە لەشکریـیەکانی خۆیان بێت یان بەکرێگیراوەکانیان بن.
دادگای باڵای پاکستان ئەو تانانەی ڕەتکردووەتەوە کە پـێی گەیشتبوو لە بارەی تۆمەتبارێکەوە کە لەلایەن دادگایەکی وڵاتەکەوە بەبێ تاوان دانرابوو لە کوشتنی ڕۆژنامەوانێکی ئەمەریکایی
هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگەیاند ئەو ڤاکسینەی لە دژی کۆڤید- 19 بەرهەمیانهێناوە، کاریگەری هەیە بەسەر ئەو ڤایرۆسی کۆڤیدانەی لە بەریتانیا و ئەفریکای باشور دەرکەوتوون کە گۆرانیان بەسەردا هاتووە
لەشکری ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لەوەتای جۆو بایدن دەسەڵاتی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست، فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B-52 بۆ سەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نارد، ئەمەش وەک پەیامێکی هوشداری بۆ ئێران.
جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا، یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دا و لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی سیاسی وتووێژی لەگەڵدا کرد.
ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بەربژاری سەرۆک جۆو بایدنی پەسەندکرد بۆ پـۆستی وەزیری دەرەوە، ئەمەش شەشەمین کاربەدەستی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی سەرۆک بایدنە کە متمانەی سینات بەدەستبهێنێت
کاربەدەستان لە پارێزگای دیالە دەڵێن 2 برا کوژراون کە یەکێکیان بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕەعەد ئەلدەهلەکی پەرلەمانتاری عێراقیـیە، ئەوەی ناسراوە بە ڕەخنەگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و هەروەها گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران پـشتیوانیان دەکات.
داستانەکانی بە دەستی شەڕڤانانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە شەڕی دژی داعش لە کۆبانی تۆمارکران، لەلایەن کۆمپانیای HiddenLight ی هێلەری کلنتن و کچەکەی بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاری دەکرێنە زنجیرەی تەلەفیزیۆنی.
هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو 3 کەسە عێراقییە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئاگاهیدانەکەی ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن سەبارەت بەوەی دەشێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە لەپاش ئەو هێرشانەی بەغداوە دەست بکەن بە جێبەجێکردنی سزای مردن لەسەر ئەوانەی دادگا ئەو سزایەی داون.
سۆماڵیا، هێزە سەربازییەکانی کینیا و چەکدارە سۆماڵیاییەکانی لە کینیا مەشق و ڕاهێنانیان کردووە گوناهبار دەکات بەوەی چوونەتە ناو شارۆچکەی بوڵوهاوۆ و دەستیان گرتووە بەسەر بنکەیەکی لەشکری فێدراڵی وڵاتەکەدا.
سێرگیۆ ماتاریلا، سەرۆکی ئیتالیا لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا کە هاوکاتە لەگەڵ پێنجەمین ساڵی دیارنەمانی یۆلیۆ ڕیجینی، داوا لە دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر دەکات وەڵامێکی تەواو و گونجاویشیان هەبێت بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئیتالیا لەسەر ئەم دۆسێیە.
لە ساڵی 2002 تا 2016، ئەسینا و ئانکەرە 60 کۆبوونەوەی هاوشێوەیان هەبووە، بەڵام دانوستاندنەکان ڕاگیران بەبێ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشانەیان بکرێت کە بە درێژایی سەدەی ڕابردوو لە نێوانیاندا بووە.
وتەبێژی هێزی پاسەوانیی دەریایی ئیندۆنیزیا دەڵێت " کەشتییەکان لە سنوری ئاوی هەرێمی کالامینتان دەستیان بەسەردا گیراوە و دەگوێزرێنەوە بۆ دوڕگەی باتام لە هەڕیمی ڕیاو، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر."
لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، یاسادانەرانی کۆماری ئاماژەیان بەوە دەکرد، لەوانەیە قورس بێت بۆ دیموکراتەکان تا بتوانن دانۆڵد ترامپ گوناهبار بکەن بە هاندانی هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس.
ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و زیادبوونی فشارەکان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کرملندا.
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە باسی شەنگالی کردەوە و گوتی شیانی هەیە وڵاتەکەی لە هەر ساتێکدا هێرشی سەربازی ئەنجام بدات بۆ وەدەرنانی بە گوتەی خۆی تێرۆرستان لەو ناوچەیەی باکوری عێراق
سەرۆکی ئەمەریکا 10 بڕیاری واژوکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەویە پەتای کۆرۆنای کۆڤید- 19 ، ئەو ڤایرۆسەی هەتا ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 400 هەزار ئەمەریکایی
زیاتر نیشـان بده