کەس نایەوێت بە پاپا بڵێت سەردانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، حکومەتی عێراقیش بە پەرۆشییەوە لەم سەردانە دەڕوانێت چونکە وەک ئاماژەیەکی گرنگ دەیبینێت بۆ ئەو ئەندازە سەقامگیرییەی لە وڵاتەکەدا هەیە.
ڕۆژنامەی کەیهان کە سەر بە کۆنەپارێزانی ئێرانە، لە لاپەڕە یەکی ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا لە زاری پسپۆڕانی لەشکرییەوە بەبێ ئەوەی ناویان بێنێت دەنوسێت "ئەو کەشتییەی لە کەنداوی عومان کراوەتە ئامانج.
بریكاری وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهینێت، زۆرینهی حاڵهته تووشبووهكان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا و لهههرێمی كوردستان به جۆره گۆراوهكهی دهزانین.
باڵیۆز لیسکۆڤار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی ژمارەیەک پارێزگای عێراقی کردووە وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا.
هێزی بەرگری سیڤیلی لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت پارچەکانی موشەکەکە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کەوتوونەتە ژمارەیەک گەڕەکی ڕیازەوە و دەشڵێت "زیان لە خانویەک کەوتووە و بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ زانیاری زیاتری دا لە بارەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی شەوی ڕابردووی ئەمەریکا بۆ سەر دوو گروپی حەشدی شەعبی عێراقی لە ناو خاکی سوریا
لەشکری ئەمەریکا هەردوو گروپی چەکداری کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوهەدای سەر بە ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج و بەپــێی کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە لایەنی 17 چەکداری ئەو دوو گروپە کوژراون کە بە حەشدی شەعبی ناسراون
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 12 کەسی لە جیهاندا خەڵاتکردووە لە بەرامبەر ئەو ڕۆڵەی بینیویانە لە وڵاتەکانیاندا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، لەوانە خانمێکی عێراقی.
وەزیری ناوخۆی حکومەتەکەی تەرابلوس لەو هێرشە دەربازی بووە پاش ئەوەی پاسەوانەکانی هاتوونەتە دەست لە هێرشبەرەکان و یەکێکیان لێ کوشتوون و دووانی تریشیان دەستگیرکردووە.
یۆنسکۆ لەوبڕوایەدایە خوێندن بە زمانی دایک، دەبێت لە قۆناغە بەرایەکانی منداڵییەوە دەستپێبکات و بشبێتە بنەمای خوێندنی منداڵان.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن مۆسکۆوە داڕیژراوە، دەشڵێن بەلام دابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ حکومەتی سوریا "حکومەتێکی دوژمنی ئیسرائیل و میوانداری هێزەکانی ئێرانی دوژمن دەکات" بۆتە مایەی ڕەخنەیەکی زۆر لەناو ئیسرائیلدا.
ڕافائێل گرۆسی، لەم سەردانەیدا بۆ تاران لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ئەتۆمی ئێراندا کۆبۆتەوە. ئەم کۆبوونەوەیەش چەند کاتژمێرێک بەر لەو دوا وادەیە بووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران داینابوو بۆ سنوردارکردنی پشکنینەکانی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
لێکۆڵینەوەکانی دادپارێزان پاش لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستپێدەکات دژی درایەت دیلان تاشدەمیر ئەندامی پەلەمان لەسەر لیستی پارتی گەلانی دیموکرات، هەدەپە.
کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن وڵاتەکەیان مافی خۆیەتی سات و شوێنی کاردانەوەکەیان لە بەرامبەر هێرشە موشەکیـیەکەی سەر شاری هەولێر هەڵبژێرن.
ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە لە بارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ زیندانیکردنی شێروان شێراوانی و گوهدار زێباری
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە بارەی هێرشە موشەکیـیەکەی شەوی دووشەممەی سەر شاری هەولێر لە تویتەرەکەیەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت بەهۆی ئەو هێرشەوە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و 6 کەسی دیکەیان برینداربوون.
تورکیا، ئەمەریکای بە پشتیوانی لە تێرۆریزم گوناهبار کردووە، پاش ئەوەی واشنتۆن خۆی لادابوو لەوەی دەستبەجێ پشتیوانی لە ڕاگەیەندراوەکەی ئانکەرە بکات کە پەکەکە 13 تورکی لە عێراقدا کوشتووە.
ئایندەی هێزە سەربازییەکانی ناتۆ کەوتۆتە سەر سەرۆک بایدن و ئەگەری وابەستەبوون بەو وادەیەی پێشتر ڕاگەیەندراوە تا مانگی پێج هێزە سەربازییە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە یانیش ڕووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەی خوێناویانەی یاخیبووانی ئیسلامی لە ئەفغانستاندا.
ئاژانسی دەنگ و باسی ئەنادۆڵیا دەڵێت "دەزگای میتی تورکیا، لە کردەیەکی نهێنیدا، گوربوز سیڤیلای وە تەمەر ئاڤچی، دەستگیر کردووە و گەڕاندونیەتەوە بۆ تورکیا."
دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتییە ئێرانییە هاوکاتە لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی باس لە پەیوەندییەکانی دەکەن بە کوشتنی جودابیرێکی ئێرانییەوە.
زیاتر نیشـان بده