ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت کڵێشه‌ی سه‌ودای نێوان ئێران و خۆرئاوا گه‌ره‌نتی نیـیه پـێی بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی بۆ راگرتنی پرۆگرامی ناو‌کی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاکانی نێوده‌وڵه‌تی
سوید به نیازه ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕه‌وانه بکات تاوه‌کو مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق بکه‌ن
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری به سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشتنه تاران و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئێران‌دا کۆبوونه‌وه
جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به نیازه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی گرنگ پـێشکه‌ش بکات له باره‌ی ئه‌و پـێشڕهویـیانهی بهدهسـتهێنراون له به‌هێزکردنی حکومه‌ت و له‌شکری عێراقدا
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوایه‌کی بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به ناچارکردنی ئێران له‌وه‌ی دان به ئیسرائیل‌دا بنێت له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که
جێرلین تالی ته‌مه‌ن 115 سـاڵ که خانمێـکی ئه‌مه‌ریکایـیه و له نزیک شـاری دیترۆیتی میشیگن ده‌ژی، بوو به ته‌مه‌نترین که‌سی جیهان، پاش ئه‌وه‌ی خانم گێرتروود وه‌یڤه‌ر که ته‌نها شه‌ش ڕۆژ بوو وه‌کو به ته‌مه‌نترین که‌سی جیهان دهسـتنیشـانکرابوو کۆچی دوایـیکرد
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به ناوبژیوانی کورد، گروپێـکی ئیسلامی له باکوری سوریا 10 منداڵ و 15 ژنی ئازادکردووه له به‌رامبه‌ر به‌ردانی فه‌رمانده‌یه‌کی ده‌سـتگیرکراوی گروپه‌که له لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه
گوته‌بێژێـکی له‌شکری کینیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر گروپی شه‌بابی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سۆماڵ، پاش پـێنج ڕۆژ له‌وه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به‌و گروپه 148 که‌سیان له زانکۆیه‌کی کینیا کوشت که زۆربه‌یان خوێندکاربوون
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژی ڕابردوو داعش 69 که‌سی له سوریا ئیعدامکردووه
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکری یه‌مه‌ن و دانیشتوان ده‌ڵێن چه‌کدارانی سه‌ر به قاعیده ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاری موکهلـلای ناوه‌ندی پارێزگای حه‌زره‌مه‌وت له باشوری یه‌مه‌ن
توندڕه‌وانی ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییان ڕاگه‌یاندووه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ی کراوه له نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا و ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ودایه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا بووه و بۆ ئێرانیش کاره‌ساته.
کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی و چالاکوانان ده‌ڵێن توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان کردووه به شه‌ڕی ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کانی ناو ئۆردوگایه‌کی په‌نابه‌ران له دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا و توانیویشیانه پێشڕه‌وی بکه‌ن له ناو ئۆردوگاکه‌دا.
سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی وڵاتی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌رتیل وه‌رگرتن و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ئاشکراکردنی نهێنیه‌کانی وڵاته‌که گوناهبار کراوه.
وڵاتیانی کینیایی پرسه و ماته‌می خۆیان ده‌گێڕن پاش ئه‌و گه‌مارۆ یه‌ک ڕۆژیه‌ی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵی هی زانکۆیه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کینیای دابوو وه 147 که‌سی تیادا کوژران به چوار هێرشبه‌ره‌که‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی حوثیه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان توانیویانه به شه‌ڕ ناوجه‌رگه‌ی شاری عه‌ده‌ن تێبپه‌ڕێنن و ده‌ست بگرن به‌سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیدا له‌م شاره سه‌ره‌کیه به‌نده‌رییه‌ی وڵاته‌که‌دا.
ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا ڕایگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی به هێزه‌کانی ناو تکریت کردووه هه‌ر که‌سێـک ئه‌و جۆره کارانه بکات ده‌ستگیری بکه‌ن
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی و هاوپه‌یمانانی له‌گه‌ڵ دۆسـتانی به ڕێکه‌وتنێـکی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گه‌یشتوون که ئه‌گه‌ربێت و جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا ڕێگه له ئێران ده‌گرێت ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی
ئه‌مه‌ریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێن له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێـک بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که ڕێـکه‌وتوون و هه‌تا 30 مانگی شه‌ش ڕێکه‌وتنـنامه‌که داده‌ڕێژن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کونسوڵخانه‌ی خۆی له سوریا ده‌کاته‌وه و له هه‌مان کاتدا پـێشـوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆزی سوریا بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌کات
کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی سۆماڵ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر زانکۆیه‌ک له شارۆچکه‌ی گاریسا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کینیا و له‌وێ مهسیحیـیهکانیان کردووه‌ته ئامانج و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون و 60 که‌سی دیکه برینداربوون
زیاتر نیشـان بده