باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لە ئەفغانستان کارەکانی تاڵیبان وەها ناودێر دەکەن کە دەشێت بچنە خانەی تاوانەکانی جەنگەوە
ئەمەریکا و بەریتانیا لۆمەی ئەو هێرشەیان خستە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و واشنتۆن پەیمانی "وەڵامدانەوەیەکی گونجاو"ی داوە.
لەم 24 کاتژمێرەی پێشوودا، 37189 کەس تۆمارکراون کە پەتای کۆرۆنایانە و بەمەش ژمارەی ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید 19ن لەوەتای پەتاکە بڵاوبۆتەوە لە ئێراندا گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 940 هەزار و 708 کەس.
دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوە دەکەن سەبارەت بە ئەگەر و نەگەری ئەوەی ئایا ئەم ئاگر کەوتنەوەیە لە ئاکامی ئاگرکردنەوەیەکی بە پلانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە یان نا.
چەکدارەکانی تاڵیبان، لە شەودا هێرشیان کردۆتە سەر بەلانیکەم سیان لە پایتەختەکانی هەرێمەکان، لەشکرگە، قەندەهار، هەروەهاش هیرات؛ ئەم هێرشانەش دوابەدوای شەڕەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، حزبوڵای لوبنان داوای لە لەشکر و هێزە ئاسایشییەکانی لوبنان کردووە تا ئەوانەی لە پشت دانانی بۆسەکەوە بوون و دەستگیر بکەن.
مین ئۆن هڵەینگ، لە وتارە تەلەفزیۆنییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەڵێت "لەشکر باری نائاسایی وڵاتەکە لە مانگی 8ی ساڵی 2023دا هەڵدەگرێت و پەیمانیش دەدەم هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بە بەشداری لایەنەکان بکرێت."
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕێکخراوی ئێس ئۆ ئێس دەریای ناوەڕاست دەنوسێت "سێ کەشتی لەم سێ ڕێکخراوە لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە توانیویانە زیاتر لە 400 کەس ڕزگار بکەن و ئەوانەی ڕزگاریش کراون لە نێوەندەکانی خۆیاندا دانراون و خزمەت دەکرێن."
لەشکری ئەمەریکا و هەروەهاش زۆدیاک، نێوەندی ڕیکخستنی هاتوچۆی کەشتییەکان دەڵێن، پێدەچێت ئەو هێرشە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرابێت.
سەرەک وەزیری ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆلیسی وڵاتەکەی هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی دەگرێتەبەر، وەک دەڵێت "بۆ سەروسەوداکردن لەگەڵ تاوانباراندا."
لە ڕاپـۆرتەکەی FBI دا نووسراوە، لە ڕۆژی 4 ی مانگی هەشتی 2020 نزیکەی 552 تۆن لە ماددەی نیتراتی ئەلەمنیۆم تەقیوەتەوە، ئەمەش زۆر کەمترە لەو 2754 تۆنەی کە لەسەر کەشتیـیە ڕووسیایـیەکە بووە
موستەفا ئەلکازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتۆتە واشنتن پایتەختی ئەمەریکا بەمەبەستی کۆبوونەوە و وتووێژکردن لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی ئەمەریکادا لەسەر ئەگەر و نەگەری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهیدەدات سەبارەت بەوەی دەشێت لە ئەفغانستان ژمارەی زیاتری گیان لەدەستدانی خەڵکی سیڤیل ببینرێت بە بەراورد لەگەڵ 10 ساڵی ڕابردوودا، ئەگەر بێت و هێرشەکانی تاڵیبان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕانەگیرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆ دووشەممەی بانکی جیهانی، ئەم داکشانە ئابورییە بەهۆی پشێوی و ئاڵۆزییە گەورەکانی وڵاتەکەوەیە دوای کودەتا لەشکرییەکەی مانگی 2 و هەروەهاش بەهۆی زۆربوونی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە
هێزێکی زۆری ئاسایشی لە دەرەوەی دادگای باڵای نایجیریا دانراون هاوکاتی دەستپێکردنەوەی دادگاییکردنی ڕێبەرێکی جوداییخوازان کە مانگی ڕابردوو درایەوە دەست دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە
لە لوبنان جارێکی تر وتووێژ دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیری نوێ و ئەمەش سێهەم هەوڵە لە ماوەی یەک ساڵدا بۆ پێکهێنانی حکومەت، هاوکاتی هەروادێ و قوڵبوونەوەی قەیرانی سیاسی و ئابوری لە وڵاتەکەدا
ئاژانسی دەنگوباسی ئێرنا دەڵێت لەم سەردانەیدا وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێراندا کۆدەبێتەوە بۆ وتووێژکردن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
شانازیکردنی سەرۆکی ڕوسیا بە هێزی دەریایی وڵاتەکەیەوە، چەند ڕۆژێک پاش ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی لەشکری ڕوسیا بوو بۆ تاقیکردنەوەی چەکی پێشکەوتووی نوێ.
جیهادییەکانی ئەلشەباب، لە هەفتەی ڕابردوودا ئاگاهییان دابوو بە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە لەوەی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.
موستەفا ئەلکازمی، لە دیمانەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆسێتد پرێسدا ئاماژەش بەوە دەکات "عێراق داوا لە ئەمەریکا دەکات تا بەرنامەکانی مەشق و ڕاهێنان بە لەشکری وڵاتەکەی و بەرنامەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان بەردەوامییان هەبن.
زیاتر نیشـان بده