وڵاتی چین ئاگاهی بە هیندستان داوە لەوەی ئەو ناکۆکیـیەی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە ناوچەیەکی سنووری، گەورەتر نەکات. دەشڵێت چەندە لەسەری بکەوێت ئامادەیە بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەی بکات
لە دوایین وێستگەی گەشتەکەی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا بۆ کەنداو ، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە وڵاتی قەتەر و لەوێ لایەن کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتەوە پـێشوازیـیەکی گەرمی لێکرا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هەنگاوی ئێجگار باشیان لە دژی داعش ناوە و لە ئێستادا ئەم ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە زۆر بە خێرایـی هەرەسدەهێنێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هەروا دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر مانەوەی تورکەکانی قوبرس بەم شێوەیەی کێشەی دورگەکەیان چارەسەر نەکرێت
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا بەرنامەیەکی دەزگای CIA بۆ مەشق و ڕاهێنانی چەند گروپـێکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆتایی پـێبهێنرێت و هەروەها چیتر پـێداویستی سەربازیـیان بۆ دابن نەکرێت
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاری داوە ژمارەی دیپـلۆماتانی ئێرانی لە وڵاتەکەی کەمبکاتەوە و هەموو ئۆفیسە تەکنیکیـیەکانی سەر بە باڵیۆزخانەی ئێران لە کوەیت دابخرێن
وەزارەتی بەرگری قەتەر ڕایگەیاند لە چوارچێوەی هاوکاری لەشکری نێوان قەتەر و تورکیا ژمارەیەک تۆپی تۆپـخانەی لەشکری تورکیا گەیشتوونەتە وڵاتەکەی
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR و گەواهیدەران دەڵێن بەهۆی هێرشێـکی ئاسمانی لە باشوری ڕۆژئاوای یەمەن بە لایەنی کەم 20 کەسی سیڤیل کوژراون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕی نێوان دوو بەهێزترین گروپی چەکداری ئۆپـۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب توندتربووە و لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو بە لایەنێـکی کەم 14 کەس بەهۆی ئەو شەڕانەوە کوژراون کە 3 کەسیان خەڵکی سیڤیل بوون
تورکیا جەختی لە هەڵوێستی خۆی کردەوە لە بەرامبەر پـرسی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش پاش ئەو ڕاپـۆرتانەی بڵاوکرانەوە کە تیایاندا نووسراوە ئەنکەرە لە بەرامبەر ڕیفراندۆمەکە نەرمبووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند لەسەر بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە لە بەرنامە موشەکیـیە بالیستیەکەی و هەروەها ڕەفتارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سەرۆک وەزیری لوبنان دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێـک لە دژی چەکدارانی توندڕەو ئەنجام دەدات لە ناوچەی سنووری جرود عرسال کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە نزیک سنووری سوریا
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێـکی پشـکنینی هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە پارێزگای حەسەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان کەسی سیڤیل بوون
ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ ڕایگەیاند ڕاستی و دادپەروەری بە تەواوی لە تورکیا نەماوە، ئەمەش پاش ئەوەی دادگایەکی ئەو وڵاتە بڕیاری هێشتنەوەی نێو زیندانی دەرکرد بۆ بەڕێوەبەری بەشی تورکیای ڕێکخراوەکە
وەزیری بەرگری قەتەر جەخت لەسەر پتەویی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و دۆحە دەکاتەوە و دەڵێت کەس بۆی نیـیە داوا لە دۆحە بکات بنکە لەشکریـیەکەی تورکیا لە قەتەر دابخات
پەرلەمانتارانی هیندستان ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی خۆیان دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێـکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان. پـێشبینی دەکرێت کاندیدێـک هەڵببژێردرێت کە پارتی بهاراتیا جاناتای دەسەڵاتدار پشـتیوانی دەکات
یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند سزای سەپاندووەتە سەر 16 زانا و ئەفسەری باڵای لەشکری سوریا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشە کیمیایـیەکەی سەر خان شەیخون
دادگای لەشکری ئوردن بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ سەربازێـک دا بە تاوانی کوشتنی 3 سەربازی ئەمەریکایی کە ڕاهێنەری لەشکری بوون لە بنکەی هێزی ئاسمانی شا فەیسەل بن عەبدولعەزیز لە باشوری وڵاتەکە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕی قورس هەڵگیرساوە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا پاڵپشـتیان دەکات
سەرچاوەیەکی ئاسایشی میسر و سەرچاوەیەکی تەندروستی ئەو وڵاتە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند لەسەر کەناری دەریای سوور لە ئوتێلێـکی ناوچەی غەردەقەی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی میسر 2 گەشتیاری ئەڵمانی کە ژن بوون بە چەقۆ کوژراون
زیاتر نیشـان بده