داواکارێکی گشتی لە ئەڵمانیا دەڵێت هێزەکانی لایەنە بەرپـرسەکانی وڵاتەکەی کەسێکی سوری تەمەن 28 ساڵیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی شەڕکردن بۆ گروپـێکی توندڕەوی ئیسلامی لە سوریا
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای لە هەموو لایەنەکانی جەنگی سوریا کرد بڕیاری ئاگربەستەکەی سوریا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ جێبەجێ بکەن
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی قورسترین سزا بەسەر کۆریای باکوردا دەسەپێنێت، ئەمەش لە ڕێگەی بە ئامانجکردنی ئەو کۆمپانیا و کەشتیانەی یارمەتی پـیۆنگیانگ دەدەن لەو فرتوفێڵانەی دەیکات بۆ دەربازبوون لە سزا نێودەوڵەتیـیەکان
کاربەدەسـتانی قوبرس دەڵێن ژمارەیەک کەشتی جەنگی تورکیا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزیان کردووە لە دژی کەشتی کۆمپانیایەکی ئیتالی، ئەگەر بێت و هەوڵی گەڕان بە دوای گازی سروشتی بدات لە نزیک کەنارەکانی قوبرس
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت لە ئەنجامی ئەو لەشکرکێشیەی تورکیا بۆ سەر عەفرین کە لە 20 ی مانگی یەکەوە دەسـتیپـێکردووە خەڵکی سیڤیل کوژراون
تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیارەکەی دوێنێ پـێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا بۆ بە جینۆساید ناساندنی کوشتنکاری ئەرمەنەکان بە دەستی عوسمانیـیەکان لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە هەندێک میدیا بڵاویانکردووەتەوە ئەمەریکا یارمەتیـیەکانی بۆ هێزەکانی پـێشمەرگە ڕاگرتووە
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی لە ژێر کۆنترۆڵی هیچ وڵاتێکی بیانیدا نیـیە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدوانی بەرپـرسێکی ئێرانی کە گوتبووی ئێستا وڵاتەکەی 6 وڵاتی ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکات، لەوانە عێراق
کەسێک بۆمبێـکی گرتووەتە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری بۆدگۆریستای پایتەختی مۆنتێنیگرۆ و پاشان بۆمبێکی دیکەی بە خۆیدا تەقاندووەتەوە و خۆی کوشتووە
ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل دەڵێن ئەفسەرێکی باڵای دەزگایەکی زانیاری وڵاتەکەیان بۆی ڕاگەیاندوون ئەو پلانە تێرۆرستیەی لە هاوینی ساڵی ڕابردوو داڕێژرابوو بۆ تەقاندنەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیمارات
لەم وتووێژە لەگەڵ پاوڵ سەلیم جێگری پەیمانگای خۆرهەلاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە و شارەزای سوریا، باس لەوە کراوە کە دوای رێکەوتنی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین لەگەل سوپای سوریا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرەڕای گەیشتنی هێزی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ عەفرین، تورکیا لە بۆردومانی بە فڕۆکە و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی عەفرین نەوەستاوە
تورکیا لە رۆژی چوارشەممە هۆشداری دا لە دەرئەنجامێکی مەترسیدار پاش ئەوەی هێزەکانی حکومەت هاتنە ناو عەفرین بۆ یارمەتیدانی شەڕڤانانی کورد بۆ پەرچدانەوەی هێرشەکەی تورکیا
سەرۆکی قوبرس دەڵێت کارەکانی گەڕان بە دوای گازی سروشتی لە ناو دەریای باشوری وڵاتەکەی بەردەوام دەبن وەک چۆن پـێشتر بەرنامەی بۆ دانراوە، ئەمەش سەرەڕای ناڕەزایی زۆری تورکیا و تورکە قوبرسیـیەکان لەم بارەیەوە
کاربەدەسـتانی ئەمەریکایی دەڵێن بڕیاربووە مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و کاربەدەستانی کۆریای باکور بە نهێنی لە میانەی یاریـیەکانی ئۆلۆمپیادی زستانە لە کۆریای باکور کۆببنەوە، بەڵام پـیۆنگ یانگ پاشگەزبووەتەوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی تۆپـبارانی ئەو هێزەی سەر بە حکومەتی سوریایان کردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە چوونە ناو عەفرینەوە و ناچاریان کردوون بکشێنەوە
هێزەکانی حکومەتی سوریا چوونە ناو عەفرین، ئەمەش پاش یەک مانگ لە دەستـپێکردنی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە زۆرینە کوردیـیە نیمچە گەمارۆدراوە. هاوکات میدیا فەرمیـیەکانی سوریا دەڵێن تورکیا تۆپبارانی هێزەکانی کرد
ئێران بە فەرمی ڕەخنەی لە سوید گرت لە بەرامبەر پـێدانی ڕەگەزنامەی سویدی بە مامۆستایەکی زانکۆ کە لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دراوە بە تۆمەتی سیخوڕی
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە لەسەر پـرسی پشتیوانیکردن لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرتەوە و گوتی هەتا ئێستا واشنتن بەڵێنەکانی بۆ ئێمە لەم بارەیەوە نەبردووەتەسەر
داگایەکی میسر حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 4 کەس دەرکرد و سزای زیندانی بۆ 26 کەسی دیکە، ئەمەش بە تۆمەتی تێرۆرستی، لەوانە پـێکهێنانی شانەیەکی تێرۆرستی و هەوڵی کوشتنی دادوەرێک
زیاتر نیشـان بده