پـۆلیسی ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی کرد لە بارەی کەیسێکی گەندەڵی
کۆمەڵەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ماوەی 6 هەفتە لە دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین کە ناوی چڵە زەیتونی لێنراوە، نزیکەی 750 کەس کوژراون
ئەرمینیا بڕیاری دا دەستبەرداری ئەو ڕێکەوتننامەیە ببێت کە لە ساڵی 2009 وە لەگەڵ تورکیا واژویکردبوو بە ئامانجی ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوانیان
دادگایەکی تورکیا بڕیاری سزای زیندانی دوو ساڵ و نیوی بۆ دیلەک ئۆجەلان ئەندامی پەرلەمانی سەر بە هەدەپە دەرکرد بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان
کاروانێکی یارمەتی مرۆیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پـێنجشەممە گەیشتە عەفرین، ئەمەش یەکەم یارمەتی نێودەوڵەتیـیە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە بکرێت لەوەتای لە مانگی یەکەوە لەشکرکێشی تورکیا دەستیپـێکردووە
پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی پەسەندکردووە کە تیایدا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی هێزە بیانیـیەکان لە عێراق دابنێت
بەرپـرسێکی ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا 20 بنکەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکانی سوریا هەیە وە چەکی پـێشکەوتووی بەو هێزە کوردیـیانە دەدات
سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بەشداری لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە بێڵی گراهام کەسایەتی ئاینی ئەمەریکایی کرد، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گرت کە داوایکردبوو ئەنکەرە پابەندی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ببێت و هێرشی سەر عەفرین ڕابگرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە ئاگربەستی سوریا، ئەوەی ڕۆژی شەممە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا، عەفرینیش دەگرێتەوە
پەرلەمانی تورکیا ئەندامێتی لە 2 پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەندەوە بە دوو تۆمەتی سووکایەتی بە سەرۆک و پـڕۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم
ڕۆژنامەیەکی نیمچە فەرمی ئوردن دەڵێت سێ مانگ لەمەوبەر دەزگای زانیاری وڵاتەکەیان توانیویەتی چەند پـلانێکی تێرۆرستی پـوچەڵبکاتەوە کە بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە داعش نەخشەیان بۆ دانرابوو لە لایەن گروپـێکەوە
گوتەبێژی حکومەتی تورکیا ناڕەزایی توندی لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی دادگایەکی چیک بۆ ئازادکردنی ساڵح موسلیم دەربڕی و دەڵێت ئەمە پشتیوانیەکی ڕوونە لە تێرۆرزم
دادگایەکی چیک بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پـێشووی پەیەدەی دا، ئەمەش پاش سێ ڕۆژ لە دەسـتگیرکردنی لەسەر بنەمای سکاڵایەکی تورکیا لە دژی
دادگای باڵای ئەمەریکا داوایەکی سەرۆک ترامپی ڕەتکردەوە سەبارەت بە بەرنامەی ناسراو بە داکا DACA ، ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەو گەنجانەیە کە لە تەمەنی منداڵیـیەوە هێنراونەتە ئەمەریکا بە شێوەیەکی نایاسایی
جێگری سەرەک وەزیری تورکیا دەڵێت ئانکەرە بەڵگەنامەکانی خۆی داوەتە دەسەڵاتدارانی کۆماری چیک و بە فەرمیش داوای ڕادەستکردنی ڕێبەرێکی پێشووی کوردی سوریا کردووە
دایک و کچێک لە شاری تولسای ویلایەتی ئۆکلاهۆما ئازایانە ڕووبەڕووی دزێک بوونەوە کاتێک هەوڵی دابوو بە زەبری چەک چی لە دەغیلەکەیاندایە بەتاڵان بەرێت
ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە بۆخۆشی سەرۆکی پارتی کریستیانی دیموکراتە، ناوی ئەو کەسایەتیـیانەی ڕاگەیاند کە بەنیازە لە بەشی حزبەی لە حکومەتی داهاتوو پـۆستە وەزاریـیەکانی پـێبسپـێرێت
جارێکی تریش کۆماری ئیسلامی ئێران نکوڵی لە لێدوانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات سەبارەت بەوەی حوثییەکانی یەمەن پڕ چەک دەکات
حکومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگی تر قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیـیەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق درێژکردۆتەوە، وەک گەورە بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند
زیاتر نیشـان بده