وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری هاوبەش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق ئەنجام دەدەن
داواکاری گشتی تاران دەڵێت ژنێک کە لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو لە شوێنێکی گشتی حیجابەکەی سەری لادابوو، سزای 24 مانگ زیندانی دراوە، بەڵام دادگا21 مانگی سزاکەی ڕادەگرێت
کەسێکی کەنەدی بە ڕەچەڵک عێراقی دانیناوە بەوەی یارمەتی داوە لەو هێرشە خوکوژیـیەی لە مانگی چواری ساڵی 2009 کرایە سەر بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا لە شاری موسڵ
وەزیری ڕۆشنبیری تورکیا مەخابنی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ڕاگرتنی پـێشاندانی دراما تورکیـیەکان لە کۆمەڵە کەناڵەکانی mbc ی سعودیـیە، دەڵێت ئەمە بڕیارێکی سیاسیـیە
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئێستا سەنگی خستووەتە سەر جێبەجێکردنی ئاگربەست لە ناوچەی غۆتەی ڕۆژهەڵاتی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی کاردانەوەی توندی دەبێت ئەگەر بێت دەربکەوێت وڵاتێک لە پشت تێکچوونی باری تەندروستی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی وڵاتەکەی بووبێت
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت فڕۆکەیەکی بارهەڵگری لەشکری خۆی لە نزیک فڕۆکەخانەی حمێمیمی سوریا کەوتووەتە خوارێ و لە ئاکامدا 32 کەس گیانیان لەدەسـتداوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەدان شەڕڤانی خۆیان لە شەڕی دژی داعش لە ناوچەی دێر زور دەکێشنەوە و بەرەو ناوچەکانی عەفرینیان دەبن تاوەکو بەرەو ڕووی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا بوەستنەوە
کاربەدەستێکی کۆریای باشور دەڵێت پـیۆنگیانگ ئامادەیە دەسـتبەرداری بەرنامە ناوکیـیەکەی ببێت، ئەگەربێت و گەرەنتی بدرێتێ ڕژێمەکەی پارێزراو دەبێت
دادگایەکی تورکیا ڕەتیکردەوە ئەو 2 سەرباز یۆنانیـیە ئازادبکرێن کە شەوی پـێنجشەممە لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکران بە تۆمەتی سیخوڕی و چوونە نێو ناوچەیەکی سەربازی قەدەغەکراو
سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە واشنتۆنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ
هەرچەندە بەشێکی بەرچاو لە ئیتالیـیەکان لە دەنگدانە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممە دەنگیان دا بە هاوپەیمانێتی ڕاستڕەو، بەڵام بەو ئاستە نیـیە کە بتوانێت بە تەنیا حکومەتی نوێ پـێکبهێنێت
کومەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە بە چڕی کەوتوونەت بۆردومانکردنی شارۆچکەی جەندەریسی باشوری ڕۆژئاوای عەفرین و لە ئاکامدا 13 کەسی سیڤیل کوژراون
سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان "زیانێکی گەورە دەبێت."
ئاژانسی دەنگ و باسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ئانکەرە داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئەڵمانیا کردووە تا سیاسەتمەدارێکی کوردی سوریای ڕادەستبکات
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت هێزەکانی پـۆلیسی وڵاتەکەیان 12 کەسیان لە ئەنکەرە دەسـتگیرکردووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە داعشەوە
حکومەتی سوریا دەڵێت پێشڕەوییەکی بەرچاوی کردووە لەو کردە لەشکریانەی لە ڕۆژهەڵاتی شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتەکە دەیکات
دەسەڵاتدارانی عێراق فەرمانێکیان داوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی سامان و موڵکەکانی کاربەدەستانی پێشوی عێراق لەوانە سەدام حوسەین دیکتاتۆری لە سێدارەدراوی وڵاتەکە.
تورکیا 2 سەربازی یۆنانی دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی دادگایەکی تورکی بە سیخوڕی تۆمەتباری کردن، ئەمەش لە کاتێکدا یۆنان دەڵێت بە هەڵە لەسەر سنووری نێوانیان چوونەتە ناو خاکی تورکیاوە
چەند سەرچاوەیەک پـشتڕاستیانکردووەتەوە لەو هێرشە چەکداریانەی ئەمڕۆ هەینی لە واگادووگوو پایتەختی بورکینا فاسۆ کرانە سەر چەند شوێنێک، بە لایەنی کەم 28 کەس کوژراون
زیاتر نیشـان بده