وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانەکەی بۆ واشنتن دواخست، ئەمەش پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ بڕیاری گۆڕینی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت تورکیا داوای لە وڵاتەکەی کردووە پەلە بکات لە ناردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی جۆری S-400
پەرلەمانتارێکی عێراق وردەکاری ڕووداوی کوژرانی عەمید شەریف ئیسماعیل ئەلمورشدی دەگێڕێتەوە و دەڵێت بە دەستی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە باکوری شارۆچکەی سامەڕا کوژراوە
پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ جاری چوارەم ئەنگێلا مێرکڵی پەسەندکرد بۆ پـۆستی ڕاوێژکاری وڵاتەکە، ئەمەش پاش شەش مانگ لە وتووێژ و مشتومڕی نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژارنە گشتیـیەکانی لە 24 ی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوون
سەرۆک وەزیری بەریتانیا بڕیاری دا 23 دیپـلۆماتی ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەربکرێن، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیایی و یولیای کچی
ستیڤن ھۆکینگ زانای مەزنی جیهان لە بواری فیزیا لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمەش لە پاش دەیان ساڵ لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بە زانست و بۆچوون و بیردۆزەکانی
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا ڕێکس تیلەرسن لە پـۆستی وەزیری دەرەوە لابدات و مایک پـۆمپـیۆ بەڕێوەبەری دەزگای CIA بۆ شوێنەکەی دەسـتنیشانکرد
سەرۆکی عێراق ڕەتیکرد پـرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 ی وڵاتەکە واژوبکات و دەڵێت چەندان سەرپـێچی دەستوری و یاسایی و دارایی تێدایە
سەرۆک وەزیری عێراق بڕیاری دا گەشتە نێودەوڵەتیـیەکان بۆ هەردوو فڕۆکەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەسـتپـێبکەنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان قایلبوون کۆنتڕۆڵی هەردوو فڕۆکەخانەکە ڕادەست
ئنستتیوتێکی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی تایبەت بە ئاشتی و پـڕچەککردن لە جیهاندا دەڵێت لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو 32% ی هەناردەکانی چەک و تەقەمەنی لە جیهاندا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە
بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا لایەنێکی ئیسلامی و حزبێکی کۆمۆنیستی دەبنە هاوپەیمانی یەکتر تاوەکو پـێکەوە بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی وڵاتەکە بکەن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای لە ساڵی 2011 وە ڕاپەڕینی خەڵکی سوریا دەستیپـێکرد و پاشان بوو بە شەڕی ناوخۆ، نزیکەی 511 هەزار کەس لە وڵاتەکەدا کوژراون
خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە چەند وێستگەیەکی هاتوچۆی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەچوون، لەوانە لە ئەڵمانیا و بەریتانیا
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە ناکاو گۆڕانکاریـیەکی دراماتیکی بەسەر هەڵوێستی ڕێبەری کۆریای باکوردا هاتووە و ئەمەش وەهای لە سەرۆک ترامپ کردووە قایلبێت وتووێژی لەگەڵدا بکات
میدیاکانی ژاپـۆن ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە کاربەدەستێکی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەیان بە مردوویی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت لە پاش ئەوەی بە گەندەڵی تۆمەتبارکرا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە دەستیانگرتووە بەسەر شارۆچکەی جەندەریسی عەفرین
سەرۆک وەزیری عێراق بڕیاری داوە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکەڵ بە لەشکری وڵاتەکە بکرێن و بەپـێی تەمەن و ئاستی خوێندەواری پلە و پـۆست بە چەکدارەکانی بدرێن
ڕێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە
لە ڕۆژی جیهانی ژنان کۆمەڵێک چالاکی بەم بۆنەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون، ئەمەش بەشێکە لەو چالاکیـیانە
دادگای ناوەندی عێراق بۆ تاوانەکان بڕیاری سزای لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ خوشکی ئەبو عومەر ئەلبەغدادی ڕێبەری پـێشووی ئەلقاعیدە لە عێراق، ئەوەی لە ساڵی 2010 کوژرا، ئەمەش بە تۆمەتی کاری تێرۆرستی
زیاتر نیشـان بده