وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە واشنتن و ڕیاز پـێکەوێکی هەوڵێکی زۆر بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی یەمەن کەوا سێ ساڵە درێژەی کێشاوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و حکومەتی ئوردن پـێکەوە سەنتەرێکی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنان لە دژی تێرۆرزمیان کردەوە لە باشوری عەممانی پایتەخت
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو ڕاپـۆرتانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە دزی و تاڵانیـیان لە عەفرین کردووە
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە بە دوژمنانی نادات ببنە خاوەن چەکی ناوکی، ئەمەش پاش ئەوەی لەشکری ئیسرائیل ئاشکرایکرد لە ساڵی 2007 بە هێرشی ئاسمانی دەزگای ناوکی سوریای وێرانکردووە
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن خۆکوژێک لە نێو ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆزدا لە کابولی پایتەختی خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسی دیکە برینداربوون
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیانـنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ تۆمەتباردەکات بەوەی ئۆفیسەکەی خستۆتە ئەو پـێگەیەی کە هاوکاری ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانە
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دووپات دەکاتەوە لە دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی
میدیاکانی فەڕەنسا دەڵێن نیکۆلای سارکۆزی سەرۆکی پـێشووی وڵاتەکەیان لە لایەن پـۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی پەیوەست بەو ڕاپـۆرتانەی دەڵێن لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2007 موعەممەر قەزافی ڕێبەری پـێشووی لیبیا پارەی بۆ ناردووە
هێذەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاندنێکی لە بارەی ڕەوشی عەفرین و خەڵکە ئاوارەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی زۆری وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە
دادوەری چیک ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کەیسی داوای تورکیا بۆ ڕادەستکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پـێشووی پەیەدەی داخست و چیتر ئەم پـرسە پەیوەندی بە وڵاتەکەیانەوە نابێت
حکومەتی عێراق دەڵێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، ئەمەش یەکەم جارە لە پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 پەیوەندیـیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تێکچوون
ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و کەسایەتی کوردی سەرزەنشتی ئەو تاڵانکاریـیانەیان کرد کە لە شاری عەفرین دەکرێن لە پاش ئەوەی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن
وتەبێژی حکومەتی تورکیا لە رۆژی یەکشەممە وتی هێزەکانی تورکیا لە عەفرین نامێننەوە و ناوچەکە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکەی جێدەهێڵن، ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوەی لەشکری تورکیا و چەکدارانی هاوپەیمانی لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەستیانگرت بەسەر شارەکەدا
ڤلادیمیر پـوتن سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕووسیا بەدەستهێنا و بەمەش بۆ جاری چوارەم پـۆستی سەرۆکایەتی دەگرێتەوەدەست و بۆ شەش ساڵی دیکە حوکمڕانی ڕووسیا دەکاتەوە
هێزەکانی بە رێبەرایەتی تورکیا پاش 8 هەفتە لە هەوڵدانەکانیاندا دەستیان بەسەر عەفرین دا گرت
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرتەوە لەسەر پشتیوانیکردنی هێزە کوردیـیەکانی سوریا کە ئەنکەرە بە تێرۆرست ناودێریان دەکات
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شانەشینی ئوردن ڕایگەیاند گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی عەممانی پایتەختەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لە سەرەتای مانگی داهاتووە دەسـتپـێدەکاتەوە
لە سیـیەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئۆفیسی گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەیانـنامەیەکی دەرکردووە و تیایدا جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیـیەکان دەکات
مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتووێژی لەکەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کرد
جێنشینی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت وڵاتەکەی خوازیار نیـیە ببێتە خاوەن چەکی ناوکی، بەڵام ئەگەر بێت و ئێران چەکی ناوکی دروستبکات، ئەوا سعودیـیە لە زووترین کاتدا ئەو جۆرە چەکە بەدەستدەهێنێت
زیاتر نیشـان بده