تورکیا دەڵێت ئەگەر هێزەکانی یەپەگە لە زووترین کاتدا لە شاری مەنبجی باکوری سوریا دور نەخرێنەوە، ئەوا ئەنکەرە خۆی بۆ ئەم مەبەستە هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر
پـۆلیسی بەریتانیا دەڵێت لە دوایـین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا سەبارەت بە هەوڵی کوشتنی سیخوڕە ڕووسیایـیەکە و کچەکەی، بۆی دەرکەوتووە یەکەم جار لە بەردەم ماڵەکەیاندا گازی ژەهراوی دەماریان بەرکەوتووە
پـۆلیسی ئیتالیا کەسێکی بە ڕەچەڵەک مەغریبی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی تێرۆرستی و هەروەها بانگەشە بۆ داعش لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بۆ یەکەم جار لە پاش 3 ساڵ لە بڕینی بودجەی هەرێم لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراق و قەیرانی دارایی، ئێستا حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی زۆر باشی بڕیوە بەرەو کۆتاییهێنان بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هیچ هەڵوێستێکی دژ بە ڕووسیای نابێت لە بەرامبەر هەوڵی کوشتنی سیخوڕە ڕووسیایـیەکە لە بەریتانیا
تورکیا پـیاوێکی ئەڵمانی دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی هەوڵی پەیوەندیکردن بە یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) لە سوریا
پـۆلیسی ئیسپانیا بڵاوەیان بەو چالاکوانانە کرد کە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا مانیان گرتبوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئەڵمانیا
دادگایەکی تورکیا ڕەتیکردەوە ئەو دوو سەربازە یۆنانیـیە ئازادبکرێن کە لە سەرەتای ئەم مانگی سێـیە لە سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات دەسـتگیرکران بە تۆمەتی سیخوڕی و بەزاندنی سنوور
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دەرکردنی 60 دیپـلۆماتی ڕووسیای لە وڵاتەکەی دا، ئەمەش لەسەر هەوڵی کوشتنی سیخوڕە ڕووسـیەکەی بەریتانیا
خۆپـیشاندانی ناڕەزایی مامۆستا و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران لە شاری هەولێر توندوتیژی بەخۆیەوە دی. لایەنی بەرپرسیار لەو شارە کە زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە گەیشتوەتە ماڵی سەرۆک وەزیر بنیامین نەتەنیاهو لە ئۆرشلیم بۆ لێپرسینەوە لە بارەی کەیسەکانی گەندەڵی
سەرۆکی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنامەی خۆراک لە رۆژی دووشەممە هۆشداری دا کە ڕۆیشتنی ئەندامانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەفریکا لەوانەیە ببێتە هۆێ تەنگەژەیەکی گەورە لە نێو کۆچبەرانی ڕوو لە ئەوروپا دەکەن
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند بەپـرسێکی عێراق دەگاتە وڵاتەکەی و لەگەڵ هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای موخابەرات وتووێژ دەکات لە بارەی ناوچەی شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوای عێراق
میسریـیەکان لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەتوانن بەرەو بنکەکانی دەنگدان بەڕێبکەون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، ئەوەی پـێشبینی دەکرێت عەبدولفەتاح ئەلسیسی جارێکی دیکە بە سەرۆکی وڵاتەکە هەڵببژێردرێتەوە
عێراق هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەرزەنشت دەکات و ناڕەزایی دەدەبڕێت بەرامبەر هەر هەوڵێکی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە ناو خاکی عێراقدا
کاربەدەستانی فەڕەنسا دەڵێن کەسێک کە ئیدیعای کردووە سەر بە داعشە تەقەی لە 4 پـۆلیس کردووە بەر لەوەی بەرەو فرۆشگایەک بڕوات و ژمارەیەک کەس بە بارمتە بگرێت
دادگای باڵای ئیسپانیا تۆمەتی یاخیبوونی دایە پاڵ 13 کەس لە ڕێبەرانی کەتەلۆنیا، ئەمەش لەسەر ئەو هەوڵانەی ساڵی ڕابردوو دایان بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند نوێنەری پێشووی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن دەخاتە شوێنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئەیچ ئاڕ مکماستەر
شاندێک لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە سەردانی شاری مەنبجی باکوری سوریایان کرد و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی شارەکە کۆبوونەوە
دەزگای دۆگانی پەخش و چاپی تورکی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئاشکرایکردووە دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیایەکی نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکات بە مەبەستی فرۆشتنی دەزگاکەی
زیاتر نیشـان بده