سەرۆکی ئێران دەڵێت ئەگەربێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە پاشگەزببێتەوە، ئەوا تەنیا پەشیمانی بۆ دەمێنێتەوە
دادگایەکی واشنتن پـشتڕاستیکردەوە دوو لە لایەنگرانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سزای زیندانی دران لەسەر ئەو هێرشەی لە مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوو لە واشنتن کردیانە سەر خۆپـیشاندەران
باری تەندروستی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیایی و یولیای کچی بەرەو باشی دەچێت، ئەمەش پاش مانگێک لەوەی لە بەردەم بازاڕێکی شاری سالزبریی بەریتانیا لە هۆش خۆیان چوون
وەزیری دەرەوەی سودان دەڵێت وتووێژە سێ قۆڵیـیەکەی نێوان وڵاتەکەی و ئەثیوپـیا و میسر لە خەرتومی پایتەخت بەڕێوەچوو سەبارەت بە بەنداوێکی ئەثیوپـیا بێ ئاکام بوو و شکستی هێناوە
دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری دا سەرۆکی پـێشووی کەتەلۆنیا ئازادبکرێت، بەڵام لە ژێر چاودێری دەزگای دادوەریدا بمێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی داواکارێکی گشتی ئەڵمانیا داوای دەسـتگیرکردنی کرد لەسەر خواستی ئیسپانیا
گوتەبێژی حکومەتی تورکیا دەڵێت لەم زووانە هێرش دەکەنە سەر ناوچەی تەل ڕفعەتی باشوری ڕۆژهەڵاتی عەفرین کە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەلن
بەشی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پاش کۆبوونەوەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە
شاندێکی بەریتانی کە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی ئۆپـۆزسیۆن پـێکهاتووە، سەردانی قامیشلویان کردووە و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەکە کۆبوونەتەوە
ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکراکرا کە دوێنێ سێشەممە هێرشی کردە سەر ئۆفیسی سەرەکی یوتیوب لە شاری سان برونۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە لە ئەنجامدا هێرشبەرەکە خۆی کوشت پاش ئەوەی 3 کەسی بریندارکرد
سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکانی هەر یەک لە تورکیا و ئێران و ڕووسیا پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنکەرە دەسـتیپـێـکرد
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت شەڕی دژی داعش بەرەو کۆتایی دەڕوات و خوازیارە هێزەکانی ئەمەریکا بە زووترین کات لە سوریا بکشێنەوە
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵوی نیمچە فەرمی تورکیا دەڵێت هێزەکانی ئەمەریکا دەسـتیانکردووە بە بنیادنانی 2 بنکەی سەربازی لە نزیک شاری مەنبجی باکوری سوریا
داواکارێکی گشتی ئەڵمانیا داوای لە دادگایەکی وڵاتەکەی کردووە فەرمان بدات بە ڕادەستکردنی سەرۆکی پـێشووی کەتەلۆنیا بە حکومەتی ئیسپانیا، ئەمەش لەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمەکەی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامیان دا
تەرمی 38 کرێکاری هیندی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتەوە وڵاتەکەیان، ئەمەش پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 لە لایەن چەکدارانی داعشەوە لە شاری موسڵی باکوری عێراق ڕفێندرابوون
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس ڕایگەیاند سەرچاوەیەک لە دەزگای دادوەری عێراق گوتویەتی دادگایەکی وڵاتەکەی بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ 6 ژنی تورک دەرکردووە، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش
تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنێکی نوێی بۆ فەتحوڵڵا گولەن دەرکرد و ئەم جارە بە تۆمەتی کوشتنی باڵیۆزی پـێشووی ڕووسیا لە ئەنکەرە
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا دەڵێت چەکدارانی گروپی " جەیش ئەلئیسلام" ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەسـتیانکردووە بە چۆڵکردنی شاری دۆما لەگەڵ خێزانەکانیاندا
سەرۆکی تورکیا بە توندی ناڕەزایی دەربڕی لە بەرامبەر چاوپـێکەوتنی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆشکی ئیلیزێ
لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕۆژی پـێنجشەممە 2 ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کوژراون و 5 ی دیکە برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکەی 60 دیپـلۆماتی ئەمەریکایی دەردەکات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەرکردنی دیپـلۆماتانی ڕووسیایی لە لایەن واشنتنەوە
زیاتر نیشـان بده