پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی شەش بەڕێوەبچێت
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت وڵاتەکەی هیچ بۆشایـیەک لە سوریا جێناهێڵێت تاوەکو ئێران لە داهاتوودا پـڕیبکاتەوە
کاربەدەستان لە لیبیا دەڵێن ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تەرابلوسی پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 11 کەس کوژراون
هێذەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە لە بارەی دەسـتپـێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە سوریا، ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگیربوو
وەزیری ئاسایشی نشتیمانی ئەمەریکا دەڵێت ڕۆژانە نزیکەی 15 تێرۆرست یان گومانباری تێرۆرست هەوڵ دەدەن بێنە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش دەستپـێدەکەنەوە و بەڵێن دەدەن ئەو ناوچانەی هێشتا لە ژێر دەستی داعش لە پارێزگای دێر زوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ماونەتەوە بە یەکجاری و بۆ هەمیشەیی ڕزگاربکەن
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن لە ئاکامی کوشتنکاریـیەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی کابول و باشوری وڵاتەکە 37 کەس کوژراون، لەوانە 9 کەسیان ڕۆژنامەوان بوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تورکیا بەنیازە دۆسێی ئاسایش و دادگاکانی عەفرین ڕادەستی گروپی ئیسلامی فەیلەق ئەڵڕەحمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە بکات
سەرۆک وەزیری بەریتانیا کەسێکی موسڵمانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی بۆ پـۆستی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی دەسـتنیشانکرد
تاوانبارێکی گەورەی مەترسیدار لە ئەمەریکا کە بۆ دەیان ساڵە پـۆلیس و دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI هەوڵی بێ وچانیان دەدا بۆ دۆزینەوە، وا ئێستا بەهۆی زانستی DNA دۆزرایەوە و دەستگیرکرا
سەرۆکی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کۆبوونەوە مێژوویـیەی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان مون جەی ئن سەرۆکی کۆریای باشور و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور بەڕێوەچوو
دوو کۆریاکە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بکەن بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان نەدا لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی ئەو کارە
ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا قایلبوو مایک پەمپـێـۆ سەرۆکی دەزگای CIA شوێنی ڕێکس تیلەرسن پـڕبکاتەوە و پـۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بگرێتەدەست
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشکرایکرد فەڕەنسا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هێزی تایبەتی زیاتری ڕەوانەی سوریا کردووە بە مەبەستی پـشتگیریکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لەوێ
دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 10 ژنی بیانی دەرکرد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە نێو ڕێکخراوی داعش و کاری تێرۆرستی
بەریتانیا هەوڵ دەدات بە خێرایی زانیاری دەستبکەوێت لە بارەی مامۆستایەکی زانکۆی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی کە لە 15 ی مانگی چوارەوە لە ئێران دەسـتگیرکراوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی خوازیاری شەڕ نیـیە، بەڵام ئەگەربێت و ئێران هێرش بکاتە سەر تەل ئەڤیڤ ئەوا ئیسرائیلیش لە تاران دەدات
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فلایدوبەی ئیمارات دەڵێت جارێکی دیکە گەشتە نێودەوڵەتیـیە ڕاستەوخۆکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەسـتپـێدەکاتەوە
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی سێشەممەدا بەڵینیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی بەدوای زەمینەیەکی هاوبەش بگەڕێت لەمەڕ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا هەرچەندێکە هیچ پابەندبوونێکی دەرنەبڕی بەرامبەر بەو سەودایە و بە نابەجێ و ناژیرانە ناودێریکرد
حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت هەوڵ دەدات پاسەوانی تایبەتی ئوسامە بن لادن ڕێبەری پـێشووی قاعیدە کە لە وڵاتەکەیاندا پەنابەرە ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆی بکاتەوە کە تونسە
زیاتر نیشـان بده