سەرۆک ترامپ ئاشکرایکرد کۆبوونەوە مێژوویـیە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە وڵاتێکی باشوری ئاسیا سازدەکرێت
دادوەری عێراق دادگایـیکردنی تاوانبارێکی داعشی دواخست کە هاوڵاتینامەی بەلجیکای هەیە، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەرێکی دیپـلۆماسی لە یەکەم دانیشتنی دادگادا لەسەر کەیسەکەی
سەرۆک ترامپ پـێشوازی لەو سێ ئەمەریکایـیە کرد کە لە کۆریای باکور زیندانیکرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنە فڕۆکەخانەی بنکەی لەشکری ئەندرۆز لە نزیک واشنتنی پایتەخت
ئەفسەرێک بە پلەی جەنەڕاڵ لە دەزگای موخابەراتی عێراق دەڵێت ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕابەری داعش لە ناوچەیەکە لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا و لەگەڵ پـێنج کەسدا هاتوچۆ دەکات
سەرۆک ترامپ لە ڕێگەی تویتەرەکەی خۆی ڕایگەیاند کۆریای باکور هەرسێ ئەمەریکایـیەکەی ئازادکردووە و ئێستا لەگەڵ مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوە بەرەو ئەمەریکا دەگەڕێنەوە
کاربەدەستێکی کۆریای باشور دەڵێت ڕەنگە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆریای باکور بگەڕێتەوە بەو سێ ئەمەریکایـیەی لەو وڵاتە زیندانیکراون
سەرۆکی تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێراندا و دەڵێت ئەمەریکا بەم کارەی دۆڕاو دەبێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە و سەرلەنوێ سزاکانی بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیەکە
کەناڵی CCTV ی فەرمی چین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند سەرۆک شی جین پینگ لە شاری دالیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور کۆبووەتەوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت پـێویستە پارتەکەی ببێتە زۆرینە لە پەرلەماندا تاوەکو بتوانرێت گۆڕانکاری لە دەستوردا بکرێت بەو شێویەی سیستەمی سەرۆکایەتی نوێی وڵاتەکەی بە تەواوی بخاتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا داواکەی موحەڕەم ئینجە کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی ڕەتکردەوە کە پـێشنیاری کردبوو لە بەرنامەیەک ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و ڕاستەوخۆ لەسەر تەلەفیزیۆن پەخشبکرێت
سەرۆکی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر دەڵێت لە شاری هەولێر بە چەک و چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و بە سەختی بریندارکراوە
ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەڵێن پابەندی ئەو ڕێکەوتنە دەبن کە لەگەڵ ئێراندا لە بارەی بەرنامە ناوکیـیەکە مۆرکراوە تەنانەت ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لێی بکشێتەوە
دادگایـیکردنی قەشە ئەمەریکایـیەکە لە تورکیا دەسـتیپـێکردەوە و هێشتا هیچ هیوایەک بۆ ئازادکردنی نیـیە، ئەمەش جێگەی ناڕەزایی کاربەدەستانە لە واشنتن
ڕۆیتەرز دەڵێت بەپـێی ئەنجامە نافەرمیـیەکان گروپی حزبوڵڵای شیعەی سەر بە ئێران و هاوپەیمانە سیاسیەکانی توانیویانە زیاتر لە نیوە کورسیـیەکانی پەرلەمانی لوبنان بۆخۆیان مسۆگەربکەن
پارتی جەهەپەی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا ڕایگەیاند پەرلەمانتارێکی ناوداری خۆی کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان تاوەکو ڕووبەڕووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ببێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی میسر دەڵێت وڵاتەکەی تەنیا بەپـێی میکانیزمی دەستوری و بنچینەی یاسایی و سیاسی دەوڵەتەکەیان هێزی لەشکری ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتەکەی دەکات
کۆمکاری عەرەب پشتیوانی خۆی بۆ مەغریب ڕاگەیاند لەو بڕیارەی داویەتی بۆ بڕینی پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەکانی لەگەڵ ئێراندا
لە ڕۆژی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ ڕاپـۆرتێکی لە بارەی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا بڵاوکرووەتەوە و دەڵێت بووەتە زیندانێکی گەورە بۆ ڕۆژنامەوانان
ڕۆژی 3 ی مانگی پـێنج، 25 هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانیـیە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری. ئەم ڕۆژە لە 3 ی مانگی ساڵی 1991 لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەوانی ئەفریکایی پـێشنیارکرا کە لە کۆبوونەوەیەکی یونسکۆ لە ویندهوکی وڵاتی نامیبیا بەشداریـیان کردبوو
زیاتر نیشـان بده