دادگایەکی بەحرەین بڕیاری زیندانیکردنی 115 کەسی شیعەی وڵاتەکەی دا و لەکەڵیدا هاوڵاتینامەیان لێوەربگیرێتەوە، ئەمەش بە تۆمەتی پـێکهێنانی گروپـێکی تێرۆرستی سەر بە ئێران
لە بەردەم بارەگای حکومەتی بەریتانیا گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کە بڕیار ئەمڕۆ لەگەڵ تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا کۆببێتەوە
ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمەریکایی دەڵێت پـرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی تاکە شوێنی تاقیکردنەوە ناوکیـیەکانی کۆریای باکور بە باشی بەڕێوەدەچێت و چەندان بینای شوێنەکە وێرانکراون
سەرۆک وەزیری تورکیا هێرشی توند کردە سەر ئیسرائیل و داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد بە پەیوەندیـیەکانیاندا لەگەڵ ئەو وڵاتە بچنەوە لە پاش پـێکدادانەکانی نێوان فەڵەسـتینیـەکان و ئیسرائیل
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شەوی دووشەممە ئەنجامی دەنگدانی چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی ڕاگەیاند، لەوانە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئەمەش ئەنجامەکانە
دەسەڵاتدارانی لیبیا تەرمەکانی ئەو 20 میسریـیە قپـتیەیان ڕەوانەی میسر کردەوە کە لە ساڵی 2015 لە نزیک شاری سرت لە باکوری وڵاتەکە بە دەستی چەکدارانی داعش سەربڕان
دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ئوردن ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی حەوت کەسی سەر بە داعشی داوە. یەک لەوانە تاوانبارێک کە هێشتا دەسـتگیر نەکراوە سزاکەی لەسێدارەدان دەبێت، بەهۆی ئەنجامدانی کاری تێرۆرستی لە ناو وڵاتەکە لە ساڵی 2016
کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت سەرەڕای ئەو نایەکسانیە گەورەیەی هەیە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام ئامادەیە هەر لە نێو زیندانەوە هەڵمەتی خۆی بەڕێوەببات
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی دەربڕی بەبۆنەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم و گوتی ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئیسرائیل وڵاتێکی خاوەن سەروەری خۆیەتی بۆیە مافی خۆیەتی وەکو هەر وڵاتێکی دیکە شوێنی پایتەختی خۆی دەسـتنیشان بکات
فڕۆکە جەنگیـیەکانی عێراق جارێکی دیکە شوێنەکانی داعشیان لە ناو خاکی سوریا بۆردومانکرد، بەڵام هێشتا زیانەکانی داعش بەم بۆردومانە نەزانراوە
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری واشنتن بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان دەڵێت شاندانی هەرچوار وڵاتی ئێران و تورکیا و ڕووسیا و سوریا گەیشتوونەتە ئاستانەی پایتەخت بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی قەیرانی سوریاوە
نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق دەڵێت هۆکاری سەرەکی کەمی ڕێژەی بەشداری خەڵک لە پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ ئۆتۆمبیل
سەرۆکی حیکمەی نیشتمانی هانی عێراقیـیەکانی دا بەشداری لە پـرۆسەی دەنگدان بکەن، بە تایبەتی گەنجەکان
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە سەر گرنگی بەشداری عێراقیـیەکان لە پـرۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆ شەممە کە تیایدا عێراقیـیەکان دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندام پەرلەمانەکەی داهاتووی وڵاتەکەیان
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت لە پاش داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە لایەن کۆمسیۆنەوە سازدەکرێت
کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت لە مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، سەرۆک ترامپ لە ڕێگەی ڤیدیۆوە وتارێک بەو بۆنەیە پـێشکەش دەکات
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی تۆپـبارانێکیان داوەتەوە کە سەرچاوەکەی نەزانراوبووە.
ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ڕووسیا دەڵێت کاربەدەستێکی گەورە لە کرملێن گوتویەتی وڵاتەکەی وتووێژ لەگەڵ حکومەتی سوریا ناکات لە بارەی پـێدانی سیستمی بەرگری موشەکی S-300
زیاتر نیشـان بده